ئەمریکا فەرمانبەرە سەربازییەکانی لە بنکەی "البلد" دەکشێنێتەوە

سەرچاوە هەواڵییەکان دەڵێن ئەمریکا بە بینانووی ئەمنیەتی، نیوەی بەڵێندەرەکانی بنکەی بەلەد لە عێراق دەباتە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، سەرچاوە عێراقییەکان لە بڕیاری ئەمریکا بۆ بردنە دەرەوەی سەدان بەڵێندەر سەر بە دوو کۆمپانیای " لاکهید مارتین" و " سالی پۆرت گلۆباڵ" لە بنکەی سەربازی بەلەد هەڵکەوتوو لە ٨٠ کیلۆمەتری باکووری بەغدا هەواڵیان دا.

دەوترێت ئەمریکا نزیک بە ٤٠٠ پەیمانکاری خۆی بە هۆکاری هەڕەشەی ئەمنیەتی لە ئەو بنکە دەباتە دەرەوە.

وادیارە ئێستا، نزیک بە ٨٠٠ پەیمانکار لە ئەو بنکە خەریکی چالاکین.

ڕەوتی بردنە دەرەوەیان لە دوو قۆناغ و لە ماوەی ١٠ ڕۆژ و بە بەکارهێنانی فڕۆکەی سەربازی ئەنجام دەبێت.

بڕیار وایە بەس ئەو بەڵێندەرانە کە بوونیان بۆ چاک کردنەوە و ڕێکخستنی شەڕەکەرە ئێف ١٦ ەکان پێویستە؛ لە بنکەکە بمێننەوە.

شیاوی باسە کە ٢ بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو کراوەتە ئامانج لە حاڵێکدا کە بنکەی کۆمپانیای نەوتی ئەکسۆن مۆبیلی ئەمریکا هەڵکەوتوو لە بەسرەش چوارشەممەی ڕابردوو، هێرشی مووشەکی کرایە سەر.

News Code 27048

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =