بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عومران خودآمووز بە راگەیاندنی ئەو هەواڵە وتیشی: کۆمەڵەی سێ بەرگیی "مناڵ" بەرهەمەکانی سێ خولی مێهرەجانی مێهرەجانی شێعری کوردی منداڵانی "مناڵ" لە خۆ دەگرێت کە لە لایەن "مەیسم خۆرانی" کۆکراوەتەوە و لە بڵاوکەرەوەی "باشوور" بە سەرپەرەشتیی شاعیر و نووسەری ناسراوەی ئیلامی "محەمەد مورادی نساری" ئاراستە کراوە.
وتیشی: مێهرەجانی دوو ساڵانەی شیعری "مناڵ" لە ساڵی ١٣٩٢ بە شێوەی ناوچەیی لە شاری ئەیوان بە ئامانجی پاراستنی زمانی دایکی بنیات نراوە و خولەکانی دوو و سێی ئەو مێهرەجانە لە ساڵەکانی ١٣٩٤ و ١٣٩٦ی هەتاوی بە سەرکەوتوویی بەڕێوە چووە.
Your Comment