بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەجلیس، خاتوو ماریل دوسارنز سەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نەتەوەیی فەڕەنسا و لێژنەی هاوڕێی نیوەڕۆی شەممە لە گەڵ حشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی دیدار و گفتوگۆی کرد.
فەلاحەت پیشە لە سەرەتای ئەو دیدارە بە ئاماژە بە ڕۆڵی فەڕەنسا لە ڕەوتی واژۆی ڕێککەوتنی بەرجام وتی: چاوەڕوانی زیاتر لە وڵاتانی ئەورووپی بە تایبەتی فەڕەنسا هەیە و هیوادارین سەرەڕای بێ بەڵێنەکییەکانی ئەورووپا هەنگاوی کردەوەیی لە ئەو بوارە هەڵبگیرێت.
ناوبراو زیادی کرد: مەجلیسەکانی دوو وڵات دەتوانن بە ناسینی بەستێنەکانی هاوکاری هاوبەش بەستێن بۆ پەرەپێدانی دانوستانە ئابووری و بازرگانییەکان دروست بکەن.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە کەشی دەروونی دروست بوو لە لایەن ئەمریکاوە وتی: ئەمریکییەکان بە باشی ئاگاداری توانی بەرگری ئێرانن و هەر بۆیە ئەگەری شەڕ لە گەڵ ئێران کەمە.
خاتوو ماریل دوسارنزیش بە ئاماژە بە دۆخی ئێستای بەرجام وتی: پاراستنی بەرجام بۆ فەڕەنسا زۆر گرینگە و فەڕەنسا دەیەوێت ئەو ڕێککەوتنە بگەیێتە ئامانجەکەی خۆی.
Your Comment