بەرەوڕوو بوونەوە لە گەڵ ئێران لە بەرژەوەندی ئەمریکا نییە

گرووپی تیرۆریستی سێنتکام بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، وێڕای ڕاگەیاندنی هەواڵی ناردنی پاپۆڕێک بۆ دەریای عومان، جەختی کرد: هیچ ئامانجێکیان بۆ پێکدادان لە گەڵ ئێران نییە چونکوو ئەو کارە لە بەرژەوەندی ستراتیژییەکانی ئەمریکا نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، سێنتکام یەکینەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کە لە لایەن ئێرانەوە وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ڕاگەیێندراوە؛ لە ناردنی پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس میسۆن بۆ دەریای عەمان لە کاردانەوە بە ڕووداوێک کە ڕۆژی ڕابردوو بۆ دوو نەوت هەڵگر ڕوویدا؛ هەواڵی دا.

بەم حاڵەوە، ئارال براون وتەبێژی سێنتکام لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد واشنتۆن نایەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێکدادانێکی نوێ ڕوو بدات.

لە بەشێکی تر لە ئەو بەیاننامە هاتووە: بەرگریلە بەرژوەندییەکانی خۆمان دەکەین بەڵام شەڕ لە گەڵ ئێران لە بەرژەوەندی ستراتیژییەکانی ئەمریکا و هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نییە.

News Code 26932

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =