AP ١٣٩٨ جۆزەردان ٢٣ ١٩:٠٨

زەریف:

پێشێلکردنی بەرجام و داسەپاندنی شەڕی ئابووری هۆکاری ناکۆکین

پێشێلکردنی بەرجام و داسەپاندنی شەڕی ئابووری هۆکاری ناکۆکین

وەزیری دەرەوە سەبارەت بە دیدارگەلی وەفدی باڵای ژاپۆنی لە گەڵ بەرپرسانی ئێران، نووسی: پێشێل کردنی بەرجام لە لایەن ئەمریکا و داسەپاندنی شەڕی ئابووری بە سەر خەڵکی ئێران هۆکاری ناکۆکین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا سەبارەت بە دیدارگەلی وەفدی باڵای ژاپۆنی لە گەڵ بەرپرسانی وڵات، نووسی: با گفتوگۆ پڕ لە دەستکەوتەکان لە گەڵ کۆنۆ تارۆ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، سەفەری مێژوویی سەرۆک وەزیران شینزۆ ئابەش ئەنجام درا.

ڕاشیگەیاند: سەرۆک کۆمار ڕۆحانی و ئایەتوڵڵا خامنەیی گفتوگۆی بەربڵاو، دۆستانە و کاریگەریان لە گەڵ سەرۆک وەزیران ئابە بووە.

زەریف هەروەها جەختی کرد: هۆکاری ناکۆکییەکان ڕوونە، پێشێل کردنی بەرجام لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان و داسەپانی شەڕی ئابووری بە سەر خەڵکی ئێران.

News Code 26917

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha