ترامپ بە لایەقی گۆڕینەوەی پەیام نازانم/ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە لایەقی ئەوە نازانێت پەیامی لەگەڵ بگۆڕێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شینزۆ ئابە، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن،لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئێران بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە چوو نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی و چاوی بە ڕێبەری کەوت.

ڕێبەری باڵای شۆڕش لە دیدار لەگەڵ شینزۆ ئابە وتیان: ئێران متمانەی بە ئەمریکا نییە و ئەزموونی تاڵی دانوستانی ڕابردووی لەگەڵ ئەمریکا لە قەبارەی بەرجام، بە هیچ لەونێک دووبارە ناکاتەوە، جونکوو هیچ گەلیکی  سەربەرز و ژیر دانوستان لە ژێر گوشار قبووڵ ناکات.

  لە سەرەتای ئەم دیدارە شینزۆ ئابە، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕوو لە ڕێبەری باڵای ئێران وتی: من دەمەوێت پەیامی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئێوە ڕابگەینم.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئێمە گومانمان لە نیازپاکی و جدی بوونی ئێوەدا نییە بەڵام سەبارەت  بەوەی لە زمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە ڕاتگەیاند، من خودی کەسایەتی ترامپ بە شایستە و لایەقی گۆڕینەوەی هیچ پەیامێک نازانم و هیچ وڵامێکم بۆی نییە و وڵامی نادەمەوە.

ڕێبەری بە ئاماژە بە وتەکانی سەرۆک وەزیری ژاپۆن سەبارەت بەوەی کە ترامپ وتوویەتی: " ئەمریکا نایەوێت ڕژێمی ئێران بگۆڕێت"، جەختیان کرد: کێشەی ئێمە لەگەڵ ئەمریکاییەکان پرسی گۆڕینی رژیم نییە، چونوکوو ئەوان ئەگەر خواستێکی وایان ببێت، ناتوانن جێبەجێ بکەن، هەر بەو چەشنەی کە سەرۆکە پێشووەکانی ئەمریکا لە چل ساڵی رابردوودا نەیانتوانی .

وتیشیان: ئەوەی کە ترامپ دەڵێت نایەوێت ڕژێمی ئێران بگۆڕێت، درۆیە چونکوو ئەگەر دەیتوانی ئەم کارە بکات، بێ گوامن دەیکرد، بەڵام ناتوانێت.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە وتەکانی سەرۆک وەزیری ژاپۆن سەبارەت بە داخوازی ئەمریکا بۆ دانوستان سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی، ڕایانگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی پێنج ، شەش ساڵ لە پرسی ناڤۆکیدا لەگەڵ ئەمریکا و ئەورووپا  بە ناوی ۱+۵ دانوستانی کرد و گەیشتە ئەنجامیش بەڵام ئەمریکاییەکان ئەو ڕێککەوتنەیان هەڵوەشاندەوە، کام ژیر دووبارە لەگەڵل وڵاتێک دانوستان دەکات، کە جارێک هەموو شتێکی پێشێل کردووە.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیاندا ڕێبەری ئاماژەیان کرد وتەی سەرۆک وەزیری ژاپۆن سەبارەت بە خواستی ئەمریکا بۆ ڕێگری لە دروست کردنی چەکی ناڤۆکی لە لایەن ئێرانەوە و زیادیان کرد: ئێمە لەگەڵ چەکی ناڤۆکی دژین و فەتوای شەرعی من حەرام بوونی دروست کردنی چەکی ناڤۆکییە بەلام ئەمە بزانن کە ئەگەر ئێمە بمانویستایە چەکی ناڤۆکی دروست بکەین ، ئەمریکا هیچ کارێکی نەدەتوانی بکات و ڕێگە نەدانی ئەمریکا ، هیچ لەمپەڕێکی بۆمان دروست نەدەکرد.

 ڕێبەری بە جەخت لەوەی کە هومار کردنی چەکی ناڤۆکی کارێکی پێچەوانەی عەقڵە، ڕایانگەیاند: ئەمریکا بە هیچ لەونێک شیاوی ئەوە نییە باس لەوە بکات کە کام وڵات چەکی ناڤۆکی بێت یان نەیبێت ، چونکوو ئەمریکا چەندین هەزار کڵاوەی ناڤۆکی لە هومارەکانی خۆیدا هەیە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەوبارەوە کە ئەمریکا ئامادەی دانوستانی ڕاستەقینە لەگەڵ ئێرانە ڕوو لە ئابە، زیادیان کرد: ئێمە بە هیج لەونێک بڕوا بەم قسە ناکەین چونکوو دانوستانی  ڕاستەقینە لە کەسێکی وەک ترامپ ناوەشێتەوە.

جەختیشیان کرد: راست بێژی لە ناو بەرپرسانی ئەمریکاییدا زۆر دەگمەنە.

وتیشیان: سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەند ڕۆژ لەمەوپێش لەگەڵ ئێوە دیدار و گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە ئێران، بەڵام دەستبەجێ دوای گەڕانەوەی لە ژاپۆنەوە بۆ ئەمریکا، کەرتی پترۆشیمی ئێرانی گەمارۆ خستە سەر، ئەمە پەیامی ڕاست بێژیە؟ ئەمە نیشانەی خواستە بۆ دانوستانی ڕاستبێژانە؟

جەختیشیان کرد کە ئێمە بە هیچ لەونێك ئەزموونی تاڵی دانوستانی چەند ساڵ لەمەوپێش لەگەڵ ئەمریکا دووبارە ناکەینەوە. یەکەم کەس کە بەرجامی پێشێل کرد خودی ئۆباما بوو، هەر ئەو کەسە کە داخوازی دانوستان لەگەڵ ئێرانی بوو و ڕاسپاردەشی ناردبوو.

ئەوان بە ئاماژە بە وتەکانی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سەبارەت بەوەی کە ترامپ وتبووی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەبێتە هۆی پێشکەوتنی ئێران، وتیان: ئێمە پشت بە خوا بێ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و سەرەڕای گەمارۆکانیش ، دەگەینە پێشکەوتن.

ڕێبەری بە پێشوازی لە خواست وپێشنیاری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ پەرەدان بە پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایانگەیاند: ژاپۆن وڵاتێکی گرینگی ئاسیا و ئەگەر دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران زیاتر بێت، دەبێ ئیرادەی خۆی نیسان بدات، هەروا کە هەندێ وڵاتی گرینگ ئەم ئیرادەیەیان نیشان داوە.

 ئەوەشیان دووپات کردەوە کە ئێمە بڕوامان وایە کە لە رێگای دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، کێشەکانمان چارەسەر نابێت و هیچ گەلێکی سەربەس، دوانستان لە ژێر گوشار قبووڵ ناکات.

News Code 26912

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =