AP ١٣٩٨ جۆزەردان ٢٢ ١٤:١٥

حەیدەر عەبادی لە دیدار لە گەڵ باڵوێزی ئێران لە بەغدا:

دژی گەمارۆکان و سەرجەم ئەو هەوڵانەین کە ئێران بکاتە ئامانج

دژی گەمارۆکان و سەرجەم ئەو هەوڵانەین کە ئێران بکاتە ئامانج

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە دیدار لە گەڵ باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە بەغدا، دژایەتی خۆیی لە گەڵ گەمارۆکان و هەر جۆرە هەوڵێکی تر دژی خەڵکی ئێران ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، نووسینگەی حەیدەر عەبادی، ڕێبەری هاوپەیمانی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ناوبراو دوانیوەڕۆی سێشەممە لە شاری بەغدا لە گەڵ ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە عێراق دیداری کردووە.

بە پێی ئەو بەیاننامە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و باڵوێزی ئێران لە بەغدا لە دیداری خۆیان لە سەر پێوەندی و هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ و ڕێگاکانی تۆکمە کردنەوەی پێوەندییەکان بۆ بەرژەوەندی دوو لایەنەکە قسەیان کرد.

عەبادی و مەسجدی هەروەها پرسی زیاتر لەوانە دۆخی ئێستای ناوچەکەیان لێک دایەوە و لە سەر دژایەتی خۆیان لە گەڵ هەر جۆرە هەوڵێک دژی ئێران و سەپاندنی گەمارۆکان جەختیان کرد.

News ID 26901

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha