بڵاو کردنەوەی درۆی هەڵاتنی فەرماندەکانی سوپای پاسداران پیلانێکی کۆنی دوژمنە

وتەبێژی سوپا ئامانجی دوژمن لە هێنانە ئاراوەی دەنگۆ و درۆکان دژی فەرماندەکانی سوپای تۆڵە سەندنەوەی زیاد بوونەوەی خۆشەویستی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و ماناداری ئەو بنکە خەڵکییە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ڕەمەزان شەریف وتەبێژ و بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر هۆکاری هەوڵی دوژمن لە زیاد کردنەوەی دەنگۆ و بڵاو کردنەوەی هەواڵی درۆ دژی فەرماندەکان و بەرپرسانی ئەو دامەزراوە لە هەفتەکانی دوایی، وتی: پاش هەوڵی ڕقاویانە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا لە دانانی ناوی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە خشتەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کە هەوڵێکی نائاسایی و ڕقاوی دێتە ئەژمار، کاردانەوەی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتی و ڕەخنەی زۆربەی میدیاکان، کارناسان و وڵاتەکان لە ئەو بڕیارەمان بینی.

ناوبراو زیادی کرد: سەرەرای ئارەزوو و خولیاکانی دوژمنانی شۆڕش و دەسەڵات، بە تایبەتی دەسەڵاتی پیس و تیرۆریستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەو کارە پیسە بە پێچەوانەی بیری کۆشکی سپی و هاوپەیمانەکانی ترامپ، لە ناوخۆی وڵات بووە هۆی پێکهاتنی یەکێتی و پاڵپشتی نەتەوەیی و مانادار لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە بە تایبەتی ئەمریکییەکانی زۆر داماو و تووشی گێژی و سەرسووڕمان کرد.

وتەبێژی سوپا هەوڵی ئەمریکییەکان لە ناساندنی سوپا وەکوو رێکخراوێکی تیرۆریستی بە هەڵەیەکی ستراتیژیک وەسف کرد و بە ئاماژە بە هەوڵی جێ دەستخۆشیی دەوڵەت و مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە تیرۆریست ناولێبردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، ناسراو بە سێنتکام و تەواوی هێزەکانی سەر بە ئەو ڕێکخراوە لە ناوچە، وتی: دوژمنان بۆ کاریگەری دانان لە سەر ڕەوتی پاڵپشتی و هاوڕێیەتی سەرسوورهێنەری رای گشتی ناوخۆیی و دەرەکی لە سوپای پاسداران، ڕوویان کردە تاکتیکێکی کۆنە و هەوڵیان دا بە بەکارهێنانی مێدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە خۆیان پاش گۆرانکاری لە ئاستی فەرماندەیی سوپا و بڕێک فەرماندەی تر، درۆ و دەنگۆ لە سەر سەرکردەکان و بەرپرسان و هەندێک جار بنەماڵەکانیان بڵاو بکەنەوە و لە هەمان پێوەندیدا بەهێنانە ئاراوەی درۆی ناخۆش وەکوو هەڵاتن لە وڵات و یا دەسبەسەر کرانی چەند کەسایەتی لە سەردارانی سوپا  لەوانە نەسیری، ڕەبێعی، تەوەلایی و ... یان بڵاو کردەوە.

سەردار شەریف وتیشی: ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو ئازیزانە لە هێزە باوەڕ پێکراو و چالاکەکانی سوپان و لە پلەیەکی نوێدا لە سوپا چالاکی دەکەن و بە جیدیەتەوە کارەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن و خەریکی خزمەتن و تەنانەت هەواڵگەلێک لە سەر ئامادە بوونیان لە کۆبوونەوەگەلێک بڵاو بووەتەوە.

وتەبێژی سوپا ئامانجی دوژمن لە هێنانە ئاراوەی پاگەندەی درۆ و بڵاو کردنەوەی دەنگۆوە بێ بنەماکان نیسبەت بە فەرماندە و سەردارەکانی ئەو دامەزراوە خەڵکی و شۆڕشییە لە تۆڵە کردنەوەی خۆشەویستی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی ئەوان پاش هەوڵی قێزەون و نایاسایی ئەمریکا دژی سوپا وەسف کرد و جەستی کرد: بە کوێری چاوی دوژمنان و بەرپرسانی کۆشکی سپی و سەرۆک کۆماری سەرشێتی ئەمریکا، سوپا لە دڵی خەڵکی ئێران دایە و بە میدالیای خزمەتگوزاری نەتەوە و بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی لە کەشی هەڕەشە دژی کۆماری ئیسلامی لە هەر خاڵێکدا، شانازی دەکات.

سەردار شەریف لە کۆتاییدا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە پاسداران خۆیان بە قەڵغانی بەڵای ڕووداوەکانی ئێران شوبهاند، وتی: بەرز کردنەوەی ئاستی بەرگری وڵات و دابین کردنی ئاسایشی سەقامگیر و خزمەت لە هەموو بوارەکانی وڵات لە دەستووری کاری سوپایە و هیچ بایەخێک نادات بە ئەو شێوە بڵاو کردنەوەی دەنگۆ و درۆیانە.

News Code 26897

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =