بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پرۆفیسۆر ڕەحمەت سادقی لە لێدوانێکدا بۆ ئیسنا ڕایگەیاند: کۆنگرەی نێودەولەتی ناودارانی کورد بە ئامانجی ناساندنی بلیمەتان و ناودارانی کوردی سەرتاسەری جیهان و نرخاندنی هەوڵ و پێگەیاند، بە هەوڵی پاریزگاری کوردستان بەڕێوە دەچێ.
ڕاشیگەیاند: بەڕێوەچوونی ئەو کۆنگرەیەیە کاریگەریی ئیجابی دەبێ لە سەر فەرهەنگ و ئابووریی پارێزگا و کەشێکی تایەکاری بۆ خەڵکی کوردستان دەڕەخسێنی.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەوەی کە شاری سنە ناوەندی فەرهەنگی کوردەکانی جیهانە و هیوادارین کۆنگرە ببێتە مایەی کۆبوونەوەی ناودارانی کورد، وتی: ئەوساڵ تاقمێکی کەمی ناودارانی کوردمان بانگهێشت کردووە و بێگومان هەوڵ دەدەین بۆ کۆنگرەکانی داهاتوو ناودارانێکی زۆرتر بەشدار بکەین.
سەرۆکی زانکۆی کوردستان وەک بەرپرسی کۆمیتەی زانستی کۆنگرە سەبارەت بە هەنگاو هەڵگیراوەکان بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرە، ڕوونی کردەوە: شەش کارگرووپی هونەر، زمان و ئەدەب، زانستی مرۆڤی، کشتوکاڵ، زانستی بنەمایی و ئەندازیاری و پزیشکی لە کۆمیتەی زانستی پێک هاتووە کە هەر کارگرووپێک بە پێی پێوەرەکانی خۆی تاقمێک لە ناوداران دەناسێنێ.
پرۆفیسۆر سادقی وتیشی: بە گوێرەی پێوەر و تایبەتمەندییەکان نزیکەی ٣٠ ناوداری کورد لە ئاستی جیهان بەشداری کۆنگرەی نێدەوڵەتیی ناودارانی کورد لە شاری سنە دەبن.
سادقی بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە لە هۆڵی ئامفی تیاتری مەولەویی زانکۆی کوردستان کرد و زیادی کرد: سێ پەنێلی پسپۆڕی، بانگهێشتی وتاربێژانی بیانی وەک کوردسناس و رۆژهەڵاتناس، ڕێزگرتن لە ناوداران و بلیمەتانی کورد و بەڕێوەچوونی ڕیوڕەسمی کرانەوە و کۆتایی بەشێکن لە ڕەوتی پرۆگرامی کۆنگرە.
بۆچوونی ئێوە