ئاسایشی ناوچەکە هەرگیز بە گوشار و گەمارۆدانی ئێران نایەتە دی

سەرۆک کۆمار ی ئێران جەختی کرد: ئێران هەرگیز بە گەمارۆ و گوشار نەکەوتووەتە بن بەست و ناکەوێتیش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حەسەن ڕۆحانی دوانیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە لە دیدار لە گەڵ هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە ئاماژە بە پێوەندییە دۆستانە و مێژووییەکانی ئێران و ئەڵمانیا، وتی: ئیرادەی ئێران لە سەر پەرە سەندنی پێوەندی سیاسی و ئابووری لە گەڵ وڵاتانی ئەورووپی بە تایبەتی ئەڵمانیایە.

ڕۆحانی بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ئێران بۆ ئاسایش و شەڕ دژی تیرۆریزم لە ناوچەکە بە تایبەتی ئەفغانستان، عێراق و سووریا، وتی: ئێران بەردەوام لە پەرەسەندن و گەشەی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە، کاریگەر بووە و ڕۆڵی گێڕاوە و ئاسایشی ئەمڕۆژی ناوچەکە بە هۆی هەوڵەکانی ئێرانەوە بووە.

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا زیادی کرد: ئەبێ سەرەتا سەرچاوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە بە وردی دیاری بکرێن تا بتوانین بگەینە ڕێگاچارەیەکی لەبار بۆ چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە.

ڕۆحانی وتیشی: بەرجام هەنگاوێکی گرینگ بۆ پەرەسەندنی پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەکە بوو، بەڵام کاتێک کە ئەمریکا لە ئەو ڕێککەوتنە چووە دەرەوە و لایەنەکانی تریش پێبەندی بەڵێنەکانی خۆیان نین، چۆن دەتوانین لە ڕێگای پەرەسەندنی ئاسایش لە ناوچەکە هەنگاو هەڵبگرین.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، وتی: ئێمە و یەکێتی ئەورووپا بە دوای کەم بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەین و لەم ڕێگایەدا لە هیچ هەوڵێک خۆمان نابوێرین.

هایکۆ ماس چوونە دەرەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجامی هەوڵێکی هەڵە وەسف کرد و زیادی کرد: ئەڵمانیا لە گەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکا دژی ئێران جیاوازی ڕای هەیە و هەول دەدات تا بە هاوکاری وڵاتانی تری ئەورووپی بە تایبەتی فەڕەنسا و بریتانیا بەرجام بپاریزێت و پێبەندی بەڵێنەکانی بێت.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ئەورووپا بۆ ڕێکخستنی ڕیگاچارەی دارایی لە گەڵ ئێران ناسراو بە ئینستکس، وتی: یەکێتی ئەورووپا بە شێوەی یەکگرتوو خەریکە هەوڵ دەدات بۆ پاراستن و پەرەی هاوکارییە ئابوورییەکان لە گەڵ ئێران.

News Code 26867

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =