لافاو لێدراوەکان لەبیر مەکەن/ مامەڵەی سەدە خەیانەتی گەورە بە جیهانی ئیسلامە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: مامەڵەی سەدە هەرگیز سەرناکەوێت ; ئەمە خەیانەتێکی گەورە بە جیهانی ئیسلامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پاش خوێندنی  نوێژی  جەژن لە موسەلای ئیمام لە خوتبەکانی نوێژی جەژنی ڕەمەزان چەندین خاڵیان خستەڕوو.

ڕێبەری لە خوتبەکانی نوێژی جەژندا وتیان: رێپێوانی ڕۆژی قودس کارێکی گەورە بوو. ئەم جووڵە گەورە موحاسەباتی دوژمنی تێکدا.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیاندا ئاماژەیان دایە دۆخی لافاولێدراوەکانی وڵات و وتیان: پرسی لافاولێدراوەکان لەبیر مەکەن. دەبێ بە جیدی  ئەم پرسانە پێوشوێن بگیردرێت؛ بە تایبەتی لە خووزستان کە هەوا زۆر گەرم و تاقەت پڕووکێنە.

 وتیشیان: پرسی فەلەستین یەکیکە لە پرسە سەرەکییەکانی جیهانی ئیسلام؛ خەیانەتی  هەندێ وڵاتی ئیسلامی بووەتە هۆی ئەوەی کە بە ئاشکرایی دژایەتی فەلەستین بکرێت.

ڕێبەری جەختیان کرد: کۆبوونەوەی ئەم دواییەی بەحرەین بە لاوازی حاکمانی بەحرەینی بۆ بەرەوپێشچوونی ئامانجەکانی ئەمریکایە؛ ئامانجی ئەم کۆبوونەوە ئەمەیە کە پیلانی گڵاوی ئەمریکا کە ناوی مامەڵەی سەدەیە بێتەدی.

سەبارەت بە مامەڵەی سەدەیش وتی: ئەم مامەڵە هەرگیز دروست نابێت؛ ئەمە خەیانەتێکی گەورە بە جیهانی ئیسلامە. سپاسی ئەو وڵاتە موسڵمانانە دەکەین کە دژی مامەڵەی سەدە وەستان، هیوادارین حاکمانی بەحرەین و حاکمانی سعوودیش بزانن لە چ زەلکاوێک چەقیون.

News Code 26785

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =