بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی رۆژی چوارشەممە و هاوکات لە گەڵ نزیک بوونەوە لە رۆژی قودس لە دانیشتنی لیژنەی دەوڵەت بە ئاماژە بەوەی کە گەلی ئێران لە ٤٠ ساڵی رابردوو بەردەوام پاڵپشتی چەوساوان بووە و هەمبەر بە داگیرکاران وەستاوە، وتی: فەلەستین و قودس، ڕەمزێکە بۆ بەرخۆدان و خۆڕاگریی هەموو موسڵمانان و ئیسرائیل کۆدێکە بۆ دەستدرێژکارانی دونیا کە دەیانەوێ ستەم لە موسڵمانان بکەن.
سەرۆک کۆمار وتیشی: گەلی ئێران بەردەوام یارمەتیان بە گەلانی دیکە داوە، ئاوەها کە لە سووریا، فەلەستین، لوبنان، عێراق، ئەفغانستان و یەمەن فریای خەڵکی چەوساوە کەوتووین.
ڕۆحانی هەروەها ڕایگەیاند: رۆژگارێک تەنیا چەکی خەڵکی فەلەستین بۆ بەرگری لە خۆیان بەرد بوو، بەڵام ئەمڕۆ بە هەوڵ و جوامێری و پیشەسازیی ناوخۆی، کەرەسەگەلێکیان هەیە کە زایۆنییەکان ناچار لە پاشەکشە دەکا.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەوڕۆ مووشەک وەڵامی مووشەکە، جەختی کرد: دوای ٤٨ کاتژمێر زایۆنییەکان ناچار لە شکست و پاشەکشێ بوون و گومبەرزی ئاسنییان بەرگەی مووشەکی ڕەزمەندەکانی فەلەستینی نەگرت.
ڕۆحانی ڕاشیگەیاند: سەرۆک ئەگەرچی ئەو نەتەوانە، نەتەوەگەلێکی خۆڕاگر، مەزن و ئیسارگەرن، بەڵام لە لایەکی دیکەوە، تاوانکاریی زلهێزانیش ڕوو لە تەشەناسەندنە، ئەوان خەریکی ناردنی چەک و چۆڵی مۆدێرنن بۆ ناوچە و بۆردومانی خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن و فەلەستینن.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە واقعییەتی مامەڵەی سەدە، بۆ پێشنیارکەرانی ئەو پرۆژەیە مایەپووچیی سەدەیە، وتی: ئەمڕۆ پیلان لەدژ گەلی فەلەستین نییە، بەڵکوو پیلان لە دژی ناوچەی رۆژاوای ئاسیایە و هەر بۆیە هەموو وڵاتانی موسڵمانی ناوچە بە تایبەت ئێران، عێراق، سووریا و لوبنان دەبێ ڕێز لەم رۆژە بگرن.
بۆچوونی ئێوە