حەمید ڕەزا عەزیزیان، کارگێڕی کۆمپانیایەکی زانست بنەما لە شارۆچکەی زانستی لێکۆڵینەوەیی ئەسفەهان بە هەواڵنێری مێهری وت: ئێمە توانیمان لە بواری زیستی توودە سیستەمێک چێ بکەین کە دەتوانێت لە زبڵی تەڕ، ٣ بەرهەم چێ بکات.
ناوبراو زیادی کرد: بە پێی ئەوەی کە ئاماری بەرهەم هێنانی زبڵی تەڕ لە تاران و وڵات زۆرە، هەوڵمان دا تا ئەو سیستەمە چێ بکەین.
ناوبراو سەبارەت بە ڕەوتی کاری ئەو سیستەمە کە زبڵی تەڕ دەکاتە کوود و کارەبا وتی: پاش کۆ کردنەوەی زبڵەکان لە هەمان ناوچە، دەکرێنە ژێر خاکەوە، پاشان لە ڕێگای تێکدەر و سیستەمی دزەی هەوای ئیکس ری، باکتریگەلێک لە ئەو چای زبڵە چالاک دەبێتەوە. ئەو باکتریگەلە ئەرکی گۆڕانی زبڵی تەڕ بە کوودی وشک، ئاوەکی و بەرهەم هێنانی گاز بۆ بەرهەم هێنای کارەبای هەیە.
ناوبراو لە سەر بەرهەم هێنانی کارەبا لە ئەو گازە وتی: گازی H۲S لە ڕەوتێکدا گوگردی لێ دروست دەبێت و کارەبای ژنراتۆری بەرهەم دێت کە لە ئاستی ڕووناکایی دەتوانرێت کەڵکی لێ بگیردرێت.
Your Comment