هەوڵی ئەمریکا بۆ دووبەرەکی نانەوە لە نێوان ئێران و عێراق بێ ئەنجام بوو

کارناسێکی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتی: ئەمریکییەکان سیاسەتی دژایەتی و گرژی دروست کردن لە نێوان دوو نەتەوەی ئێران و عێراقیان گرتە بەر کە ئەو ڕوانگەیەیان نەک هیچ وەڵامی نەدایەوە بەڵکوو پێچەوانەش کاری کرد.

ئەسغەر زارعی کارناسی پرسی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە هۆکارەکانی سیاسەتی گوشاری توندی ئەمریکا بۆ سەر دەوڵەتی بەغدا کە لە درێژەی دژایەتی دروست کردن لە نێوان تاران و بەغدا خەریکە بەرێوە دەچێت، وتی: عێراق یەکێک لە شوێنەکانی دزەی ئێرانە لە ناوچەکە و ئەو پرسە پاش ڕووخانی سەدام و سەرەڕای خواستی و نەیارانی تر کە ملیارەها دۆلاریان لە ئەو وڵاتە خەرج کرد، بەردەوام خەریکە زیاد دەبێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پێوەندییە کۆنەکانی دوو نەتەوەکە لە ئێران و عێراق و هاوبەشی دینی و مێژوویی دوو لایەن بەستێنێکی لەباری بۆ گەشەی ئاستی پێوەندییەکانی ئێستا دروست کردووە، وتی: بەرپرسانی باڵای عێراقی بەرەو لای ئێران دێن و ئەوەش پێچەوانەی ئەوەیە کە ئەمریکا و شوێن کەوتەکانی لە ناوچەکە دەیانەوێت.

زارعی وتیشی: بەم پێیە بوو کە ئەمریکییەکان سیاسەتی دژایەتی خستن لە نێوان دوو نەتەوەی ئێران و عێراقیان گرتە پێش کە ئەو ڕوانگەیەیان نەک وەڵامی نەدایەوە، پێچەوانەش کاری کرد و بەرپرسانی ئێران و عێراق لە سەر ئەوە جەخت دەکەن تا پێوەندییەکانی خۆیان پێکەوە نزیکتر لە ڕابردوو بکەنەوە.

ئەو کارناسەی پرسی ناوچەکە وتی: ئەمریکییەکان بە پێی شکستی سیاسەتەکانیان لە بەرانبەر دژایەتی دروست کردن لە نێوان ئێران و عێراق کە لە ڕێگای جیاوازەوە ئەو پرسەیان لە چوارچێوەی دژایەتی لە نێوان ئایین و ئێتینکە جیاوازەکانی دوو لایەنەکە شوێن گرت، ڕوانگە و سیاسەتی تریان بۆ دوژمنایەتی لە گەڵ ئێمە و تێکدانی پێوەندییە باشەکانی نێوان ئێران و عێراق گرتە پێش.

ناوبراو درێژەی دا: لە دەستپێکی گەمارۆوە تاک لایەنەکانی ئەم دواییە لە لایەن ئەمریکاوە دژی ئێران زۆربەی وڵاتانی دراوسێ لەوانە عێراق لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە لە ژێر توندترین گوشارەکان بوون و بە هەڕەشە یان باج دان هان دران بۆ هاوکاری نەکردنی ئێران کە ئەو پرسە تا بە ئەمڕۆش درێژەی هەبووە.

زارعی زیادی کرد: پێ دەچێت ئەمریکییەکان بیانەوێت هێزەکانی سەر بە ئێران لە عێراق، نەبنە هەڕەشەیەک بۆ هێزکانی واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە و لە لایەکیشەوە بە سیاسەتی زیاترین گوشار بە دوای ئەوەدان کە ئێران بکێشنە سەر مێزی دانوستان بۆ سنووردار کردنەوەی توان و دزەی لە ناوچەکە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بەرپرسانی باڵای عێراق و خەڵکی ئەو وڵاتە بە تایبەتی شیعەکانی عێراق، پێیان خۆشە بەرەو لای ئێران بێن و بۆ ئێمە وەکوو بنکەیەک وان کە بتوانرێت کە پاڵی پێوە بدرێت ، وتی: لە ڕۆژانی دواییشدا یەکێک لە گەورەکانی ئەهلی سوننەی عێراق جەختی کردووە کە ئێمە لە پاڵ برا ئێرانییەکانی خۆمانین و فتوای شەرعی ئەو زانایەی ئەهلی سوننەی عێراقە لە پاڵپشتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر دەنگی داوەتەوە کە ئەو دەستە پاڵپشتیانە نیشانەی پێگەی ئێران لە نێوان نەتەوەی عێراق لەوانە شیعە، کورد و سوننەیە.

زارعی زیادی کرد: بە ڕای من، عێراقییەکان لە پلەی یەکەم دا نیگەرانی هەر جۆرە ئاڵۆزی و پێکدادانێک لە ناوچەکەن چونکوو کە ئەوانیش لە ئەو پێکدادانە خەساریان بەر دەکەوێت، کەواتە، عێراق هەوڵ دەدات بەر بە هەر جۆرە پێکدادانێک لە ناوچە بگرێت. ئەوان دەیانەوێت ئێران هەر وەکوو دۆست و دراوسێیەکی بەهێز لە داهاتووی عێراق کاریگەر بێت و ڕۆڵی هەبێت.

ئەو کارناسەی پرسی ناوچەکە لە کۆتاییشدا وتی: عێراقییەکان تا ئێستا زیرەکانە کاریان کردووە و وا دیارە ئیزن نادەن کە ئەمریکییەکان لە خاک و بەستێنی عێراق، دژی کۆماری ئیسلامی ئێران کەڵک وەربگرێت.

News Code 26695

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =