گوندی مێژوویی ئەبیانە گەشتیاران بانگهێشت دەکات

لە پارێزگای ئەسفەهان و لە نزیکی شاری نەتەنز گوندێکی زۆر کۆن و جوان هەڵکەوتووە، بە ناوی ئەبیانە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گوندی ئەبیانە لە ٤٠ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژاوای نەتەنز لە پارێزگای ئەسفەهان لە داوێنی کێوی کەرکەس گوندێکی زۆر کۆن و جوان هەڵکەوتوو بە ناوی ئەبیانە. گوندی ئەبیانە بە هۆی ئاسەوار و بینا مێژووییەکانییەوە ئەبێ لە ڕیزی هەڵکەوتەترین گوندەکانی ئێران دابنرێت. جوانی نەژیارڤانی خۆجێیی و پڕ لە جوانی گوندی ئەبیانە، ئەوێی خستووەتە ڕیزی شوێنە کەم وێنەکانەکان و شوێنە گەشتیارییەکانی ئەسفەهان و ئێرانەوە. ئەبیانە شوێنێکە بە دیمەنی و جوان و کەشوهەوای لەبار و خاوەن شوێنگەیەکی سروشتی زۆر لەبارە.

لە سەردەمی سەفەویەدا کاتێک کە پادشاکانی سەفەویە لە هاویندا دەچوونە نەتەنز زۆربەی کەسوکار و دەوروبەریەکانیان پێیان خۆش بوو لە ئەبیانە بمێننەوە. ژمارەی خانووەکانی گوندی ئەبیانە لە سەرژمێری ساڵی ١٣٦١ ٥٠٠ ماڵ بووە. ئەو ماڵانە بە تواوەتی لە داوێنێک لە باکووری ڕۆخانەی بەرز روود دانراون بە شیوەیەک کە سەربانی ماڵێک دەبێتە حەوشەی ماڵەکانی سەرەوە و بە دیوار سنووری بۆ دانەنراوە. کەواتە گوندی ئەبیانە گوندێکی چەند نهۆمییە. ڕووی دیواری ماڵەکان لە ئەبیانە بە خاکی سوور کە کانگاکەی لە نزیکی گوندەکەیە پۆشراوە.

لەبەر ئەوەی کە داوێنی لێژی گوندەی ئەبیانە شوێنی بەربڵاوی نییە بۆ کردنەوەی ماڵ، لەو گوندە ئاوەهایە کە هەر بنەماڵەیەک هومارێکی وەکوو ئەشکەوتی لە تەپۆڵکەکانی دەوروبەری گەند هەیە. ئەو ئەشکەوتانە کە لە ناو دڵی تەپۆڵکەکان هەڵکۆڵراوە و تەنیا دەرکەیەکی کورتی لە دەرەوە دیارە وەکوو شوێنی نیشتەجێ کردنی ئاژەڵەکان و هەروەها شتومەکی زستان و شتی نا پێویست کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. بژێوی ژیانی خەڵکی ئەبیانە کشتوکاڵ و باخداری و ئاژەڵدارییە کە بە شێوەی نەریتی ئیدارە دەکرێت.

خەڵکی گوندی ئەبیانە بە هۆی کوێستانی بوونی ناوچەکە و دوور بوونیان لە شوێنە پڕ حەشیمەتەکان و ڕێگای پێوەندییەکان، زۆربەی دابونەریتەکانی خۆیان لەوانە زمان و زاراوەی خۆیانیان پاراستووە. زمانی خەڵکی ئەبیانە لە زمناە ئێرانییەکانی باکووری ڕۆژاوایە کە ئاڵبەت بە تێپەڕینی کات تووشی گۆڕان و گۆڕانکاری زۆر هاتووە و ئێستا بەس ژمارەیەکی کەم لە وشە ڕەسەنە پاڵەوییەکان لە بن زاراوەیان دەبیسترێت.

جلوبەرگی نەریتی خەڵکی ئەبیانە، هێشتا باوە و لە سەر پاراستنی جەخت دەکرێت، پیاوان پانتۆڵێکی پان و درێژ لە قوماشی ڕەش و ژنانیش کراسێکی درێژ لە قوماشی گوڵدار و ڕەنگامە لە بەر دەکەن. جگە لە ئەوە، ژنەکانی ئەبیانە چارشیوێکی سپیش لە سەر دەکەن.

ئاگردانی ئەبیانە

کۆنترین ئاسەواری مێژوویی ئەبیانە ئاگردانی ئەبیانەیە. ئاگردانی ئەبیانە وەکوو نموونەیەک لە پەرستگاکانی ئایینی زەڕتوشت ناسراوە کە لە کۆمەڵگەی کوێستانی چێ دەکرا.

مزگەوتی ئەبیانە

گوندی ئەبیانە خاوەن یازدە مزگەوتە.

مزگەوتی گەورەی گوندی ئەبیانە مزگەوتێکی زۆر کۆنە و کۆنترین ئاسەواری مێژوویی ئەو مزگەوتە، منبەرێکی چێوییە کە لە سەر هونەرمەندانە کار کارە کە لە ساڵی ٤٤٦ ی کۆچی مانگی چێ کراوە. دووهەم مزگەوتی کۆنی ئەبیانە مزگەوتی بەرزەلەیە کە خاوەن شوێنێکی دڵگرە و لە سەر دەرکەی ڕۆژهەڵاتیی نووسراوە ساڵی ٧٠١ ی کۆچی مانگی کە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی ئیلخانی.سێهەم مزگەوتی کۆنی ئەبیانە مزگەوتی حاجەتگایە کە لە پاڵ بەردێک لە سەر کێو چێ کراوە و لە سەر دەرکەکەی ڕێکەوتی ٩٢٥ ی کۆچی مانگی دەبنیرێت.

زیارەتگای ئەبیانە

گوندی ئەبیانە خاوەن دوو زیارەتگایە: یەکێک گۆڕی شاهزادە عیسا و شاهزادە یەحیا لە باشووری گەندەکەیە کە بە پێی وتەی خەڵکی ئەوێ منداڵانی ئیمام مووسا کازم بوون؛ و زیارەتگایەکی تری گوندی ئەبیانە هینزا ناویەتی.

قەڵای ئەبیانە

ئەبیانە سێ قەڵای هەیە کە بریتین لە:

١.پاڵ همونە یان تەختی هامان کە لە باشووری ڕۆژاوایی گەندی ئەبیانە هەڵکەوتووە و هی گەڕەکی سەروو و یوسمونە. ئەو قەڵا نزیک بە ٢٠٠ ساڵ پێش چێ کراوە. و بەڵگەی چێ کردنەکەشی هەیە. لە ئەو بەڵگەیە بەشی کەسەکان لە چێ کردنی قەڵاکە دەستیان هەبووە دیاری کراوە.

٢. هەردە کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی گوندی ئەبیانەیە و هی گەڕەکی هەردەیە.

٣. پاڵە کە لە باکووری ڕۆژاوای گوندی ئەبیانەیە و هی گەڕەکی (پل)ە. ئەو قەڵا هی سەردەمی دزی بووە کە خەڵک بۆ پاراستنی ئاسایشی زۆیان لە بەرانبەر دزەکانی گەڕەک چێیان کردووە و تێیدا بە نۆرە پاسەوانیان داوە.

لە ڕۆژانی گوڵاوگیری کە زیاتر دوایین ڕۆژەکانی مانگی گوڵان ئەنجام دەدرێت؛ ژمارەیەکی زۆر لە موسافران و گەشتیاران بەرەو گوندی ئەبیانە کە لە شوێنە گەشتیارییەکانی پاریزگای ئەسفەهانە سەردانی ئەو گوندە پڕ پیتە دەکەن. ئەبیانە ڕێگایەکی زۆر دوور و درێژی هەیە. جگە لە ئەوە بە هۆی نەبوونی ئەو گوندە لە سەر هیچ ڕێگایەکی سەرەکی، ئۆتۆمبیلی تەکسی یان مینی باس لە ئەو ڕێگا نییە. گەندی ئەبیانە لە باشووری کاشان و لە مەودای نزیک بە ٨٠ کیلۆمەتری ئەو شارە هەڵکەوتووە.

News Code 26669

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =