بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەگەلی ئاگادار بە "دەیلی بیست"یان ڕاگەیاندووە کە کۆمەڵگای هەواڵگریی ئەمریکا هیچ بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی پاگەندەی هاوکاریی ئێران و ئەلقاعیدە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەیان بە دەستەوە نییە.
بەو شێوە ئەمریکا یەک لە بیانووەکانی کە دەیتوانی بۆ پاساودانی هێرش بۆ سەر ئێران کەڵکی لێ وەرگرێت، لە دەستی دەدا. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەنجامی ئەو لێکدانەوەیە دەبێتە هۆی ئاژاوە و ناکۆکی لە کۆنگریسی ئەمریکا.
شایانی باسە، مانگی ڕابردووی زایینی، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بێ بوونی هیچ جۆرە بەڵگەیەک، ئیدعای کردبوو کە ئێران و ئەلقاعیدە پەیوەندیی هاریکارانەیان پێکەوە هەیە.
Your Comment