بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌رزاییه‌كانی كانی دۆمه‌ڵان له باكووری كه‌ركووك دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، بووەته مۆڵگه و پێگه‌یه‌كی به‌هێزی چه‌كدارانی داعش، به جۆرێك له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا چوار جار له‌و به‌رزاییانه‌وه هێزه عێراقییه‌كانیان كردووەته ئامانج، خه‌ڵك جموجوڵه‌كانی داعش ده‌بینێن.
نوری حه‌مه عه‌لی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری پردێی پێشمه‌رگه بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئه‌وه‌ی كه پێشتر داعش بووه زۆربه‌ی زۆری هاتوونه‌ته‌وه، خۆیان داوه‌ته پاڵ ئاغا و كوێخاكانیان و كراون به حه‌شدی عه‌شایری. به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه‌كانن و به‌شه‌ویش له‌گه‌ڵ داعش، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان چاوساخییان بۆ نه‌كه‌ن داعش چۆن ده‌توانی له‌سه‌ر ئه‌و رێگا گشتییه هێرش بكاته سه‌ر هێزه عێراقیه‌كان".
جموجوڵه‌كانی داعش له سنووری كه‌ركووك، باكوور، باشوور و رۆژئاوای شاره‌كه‌ی گرتووەته‌وه، له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا داعش ۱۰ هێرشی بۆسه‌ر هێزه عێراقیه‌كان ئه‌نجامداوه به هۆیه‌وه ۲۳ سەربازی هێزه عێراقیه‌كان كوژراون و برینداربوون.
هاوکات هێزه عێراقییه‌كانی نێو سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وەن، خراونه‌ته حاڵی ئاماده‌باشییه‌وه، پۆلیسی كه‌ركووكیش ده‌ڵێت: "له نێو شاری كه‌ركووك، رێوشوێنی ئه‌منی توندمان گرتۆته به‌ر".
عه‌مید ئه‌فرسیاو كامل وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك ده‌ڵێت: "هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كان به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان له نێو شار له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان، هه‌ندێك جار جموجوڵی داعش له سنووره‌كانی كه‌ركووك سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌ڵام هێزه عێراقییه‌كان له‌و ناوچانه ئاگادارن و ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێك بكه‌ن لێیان دێنه ده‌ست. "
Your Comment