بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، محەمەد بەلداوی پەرلەمانتاری عێراقی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە ئاماژە بە داخوازیی واشنتۆن بۆ گەڕانەوەی پێرسۆنێلی نازەرووریی لە عێراق، وتی: زۆربەی وڵاتانێک کە هەست بە مەترسی یان هەڕەشەیەکی ئەمنی دەکەن، هوشدار دەدەن. ئەو بڕیارەی ئەمریکییەکان پاش تەقینەوەکانی ئیمارات و کرانە ئامانجی ناوەندە نەوتییەکانی سعوودی گیراوە.
وتیشی: ئەمریکا سەرەڕای سەقامگیر بوونی دۆخی عێراق و ڕوانگەی عێراقییەکان بۆ دوور گرتن لە ناکۆکییەکان، هەست بە مەترسی دەکات و نیگەرانی کرانە ئامانجی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی هاووڵاتیانیەتی.
بەلداوی ئاماژەی بەوەش دا: سیاسەتی ئەمریکا گوماناوییە، چونکە لە لایەکەوە هێز و جیهازاتی خۆی ڕەوانەی ناوچە دەکات و لە لایەکی دیکەوە ڕادەگەیێنێت کە خوازیاری شەڕ نییە.
Your Comment