کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەستیپیکرد

پلانە هاوپەیوەندەکان بە کەمکردنەوەی هەندێک لە پابەندییەکانی ئێران لە بەرجام کە لە بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی جەختی لێکراوە، دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە دەنگ و ڕەنگی ئێران، بەرپرسێکی ئاگادار لە ڕێکخراوی وەزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: پلانە هاوپەیوەندەکان بە کەمکردنەوەی هەندێک لە پابەندییەکانی ئێران لە بەرجام کە لە بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی جەختی لێکراوە، دەستی پێکرد.

ڕاشیگەیاند: ڕاگرتنی پلانە هاوپەیوەندەکان بە ڕەچاو کردنی ئستی بەرهەم هێنانی ئۆرانیۆمی پیتاندراو و هەروەها بەرهەم هێنانی بێ تەنگەژەی ئاوی قورس لە دامەزراوەی ئەراک کە لە قۆناغی ٦٠ رۆژەی تایبەت بە هەنگاوی یەکەم جەختی لێ کراوە، ئەو پلانانەن کە شلگێرانە پێوشوێن دەگیرێن.

هەروەها ئەو بەرپرسە ڕوونی کردەوە: لەم رۆژانەدا بۆ ئاگاداری ڕای گشتی لە هەنگاوە هەڵگیراوەکان، پلانەگەلێک بۆ سەردانی نوێنەرانی میدیا و ڕاگەیاندنە گشتییەکان لە دامەزراوەی چالاکی نەتەنز و ئەراک پێشبینی کراوە کە بە زوویی ڕادەگەیێندرێت.

News Code 26522

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =