دانوستان ژەهرە/ شەڕ ڕوو نادات

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد کە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ژەهرە و بژاردەی گەلی ئێران بەرخۆدانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەمە ۲۴ی گوڵان، ڕێبەری باڵای شۆڕشی یسلامی ئێران لەگەڵ بەڕێوەبەران و بەرپرسانی باڵای وڵات دیدار و گفتوگۆیان کرد.

لەم دیدارەدا ڕێبەری وتیان: دانوستان ژەهرە؛ شەڕیش نابێت و بێ گومان بژاردەی بێ سێ و دووی گەلی ئێران، بەرخۆدان لە بەرانبەر ئەمریکایە و لەم ڕوبەڕو بوونەوەدا، ئەمریکا ناچار دەبێت پاشەکشێ بکات.

ڕێبەری زیادیان کرد: ئەم بەرەو ڕوو بوونەوە، سەربازی نییە، چونکوو بڕیار نییە شەڕێک ڕوو بدات. نە ئێمە بە دوای شەڕەوەین و نە ئەوان، کە دەزانن لە بەرژەوەندیان نییە. ئەم بەرەو روبوونەوە، بەروڕوبوونەوەی ورەکانە و ورەی ئێمە بەهێزترە، چونکوو جگە لە ورەی خۆمان، پشتمان بە خوداش بەستووە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دانوستان ژەهرە، ڕایانگەیاند: تا کاتێک کە ئەمریکا ئەمەیە کە ئێستا هەیە و دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا ژەهرێکی تیژترە.

ڕاشیانگەیاند دانوستان واتا مامەڵە بەڵام ئەوەی ئەمریکا دەیەوێت، خاڵە بەهێزەکانی ئێمەیە. دەڵێن دانوستان دەکەین لەبارەی چەکی بەرگری ئێوەوە کە بۆچی مووشەک بە فڵانە بورد چێدەکەن؛ ئەم بوردە کەم بکەنەوە کە ئەگەر تەقەمان لە ئیوە کرد، ئێوە نە توانن بنکەکانی ئێمە بپێکنن و وڵاممان بدەنەوە.

 زیادیشیان کرد: ئاساییە کە هیچ ئێرانییەکی بە غیرەت و تێگەیشتووە مامەڵە لە سەر خاڵە بەهێزەکانی خۆی ناکات. یان بۆ وێنە دەڵێن سەبارەت بە قووڵایی ستراتێژیکتان لە ناوچەکە قسە بکەین؛ واتا ئەمەتان لە دەستەوە بێت. کەوا بوو دانوستان هەڵەیە، تەنانەت لەگەڵ مرۆڤی دەمڕاستیشدا. ئەمانە کە دەمڕاست و مرۆڤی حسابیش نین و پابەندی هیچ بەڵێنێک نین. هەڵبەت هیچ کەس لە عاقڵەکانی ئێمەش بە دوای دانوستانەوە نییە.

 ڕێبەری وتیشیان: گومان لەوەدا نییە کە دوژمنی ئەمریکا کە لە سەرەتای شۆڕشەوە دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ شێوازێکی ئاشکرای هەیە. پێشتریش هەر ئەم دوژمنیە بوو بەڵام بەم شێوە ڕاشکاوانە نەبوو. ئێستا ئاشکرا دەڵێن و هەڕەشە دەکەن. دەبێ بزانین ئەوەی بە دەنگی بەرز هەڕەشە دەکات، توانایی ڕاستەقینەی ئەوەندە نییە.

زیادیشیان کرد: بەرپرسانی ئەمریکا بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنی زیاتر لە هەر دەوڵەتێکی دیکە دەپارێزن. فەرمانی زۆربری کارەکان لە دەستی کۆمەڵەی زایۆنییەکانە.

وتیشیان: ئەمریکاییەکان پێویستیان بەوەیە هاتو هووت بکەن. دەڵێن هەڵسوکەوتی ئێمە، ئێرانی گۆڕیوە! بەڵێ ڕاست دەڵێن؛ گۆرانەکەی ئەمە بوو کە ڕق و قینی گەلی ئێران لە ئەمریکا ۱۰ ئەوەندە بووەتەوە و نزیک بوونەوەی ئەوان لە بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی نامومکین تر. هیمەتی گەنجانی ئێمە بۆ ئامادەیی وڵات زیاتر بووەتەوە و هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی ئێمە وریاترن.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان:  بزانن تا چ ڕادەیەک دەزگای موحاسابەتی دوژمن تووشی هەڵەیە کە سەرۆک کۆمارەکەیان دەڵێت هەموو هەینیەک لە تاران دژی حکوومەت ڕێپێوانە. یەکەم ئەوە هەینی نییە و شەمەیە؛ دووەم تاران نییە و پاریسە.

ئەوەشیان وت کە لە سیاسەتی بەرەنگاریی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا بێ گومان ئەمریکا شکست دێنێت و لە بەرژەوەندی ئێمە دەشکێتەوە. ئەمریکا لە ناوخۆدا، کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری خزۆری هەیە. دەوڵەتەکەیان یەک ڕیز نییە؛ ئەمڕۆ کەسێک قسەیەک دەکات، سبەینێ کەسێک دژی ئەوە قسە دەکات. ئەمە نیشانەی بشێویە.

ڕێبەری ئاماژەیان دایە ڕاپۆرتی وەزارەتی کشت و کاڵی ئەمریکا کە دەڵێت: ۴۱ میلیۆن ئەمریکایی گیروودەی برسیەتین. لە بواری کۆمەڵایەتیدا بە گوێرەی راپۆرتەکان، ۴۰ لەسەد لە دایک بوونەکان ناشەرعیە، ۲ میلیۆن و ۲۰۰ هەزار زیندانی هەیە، زیاترین ئاماری بەکارهێنانی مادەی هۆشبەریان هەیە و ۳۱ لەسەدی تەقە کردنە کۆمەڵ پێکەکان لە ئەمریکایە. ئەمە دۆخی کۆمەڵایەتی ئەوانە.

 کەواتە هەندێ کەس دوژمن زۆر گەورە نەکەنەوە. هەڵبەت نابێت دوژمن بە سووک لەبەرچاو بگرین بەڵام دوژمن واس بەهێز نییە و کێشەی زۆرە. سیاسەتەکانی ئەمانە بەگشتی لەباری سیاسی و ئەمنیەوە بە زەرەیان تەواو دەبێت؛ هەم سیاسەتەکانیان لە بەرانبەر ئەورووپا و هەم لە بەرانبەر ئاسیا. لە سیاسەتی بەرەنگایی ئێرانیش بێ گومان ئەمریکا شکست دێنێت و لە بەرژەوەندی ئێمە تەواو دەبێت. ئیستا کارناسانی ئەمریکایی لە میدیاکانیان هۆشداریی دەدەن کە ئەم گوشارە هەڵبەزێکی ئابووری دەداتە ئێران.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد: هیچ کەس نابێت لە رواڵەتی ئەمریکا بترسێت؛ نە لە ڕواڵەتی ئەوان و نە سەروەت و سامانی قاروونەکانی دەڤەری کەنداوی فارس کە هیچ غەڵەتێک ناتوانن بکەن، هێزیان لە هاتوهاورایان کەمترە. چەندین میلیارد دۆلاریان دژی ئێمە خەرج کرد و هیچ کارێکیان نەتوانی  بکەن.  لە ئەمریکا ترسان هەڵەیە.

ڕێبەری هەوەها وتیشیان: ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا کە بە ڕواڵەت زۆر ئۆتوو کراوتر لەمانەی ئێستا بوو نامەیەکی پڕ لە ئیرادەتی بۆ ئێمە نووسی و منیش پاش ماوەیەک وڵامم دایەوە. دەستبەجێ نامەی دووەمی نووسی، دەمەویست وڵامی بدەمەوە کە پاش ماوەیەک پیلانی ساڵی ۸۸ ڕوویدا و ئەویش قسە و دەربڕینی ئیرادەتەکانی لەبیر کرد و پشتیوانی لە پیلان و پیلانگێرەکان کرد.

 ئەوەشیان دوو پات کردەوە کە ئەمریکا ناچار دەبێت لە بەرانبەر بەرخۆدانی گەلی ئێران پاشەکشێ بکات و ئەوەی کە هەندێ لایەن لە میدیا وتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باسی شەڕ دەکەن. قسەی پڕوپووچ و هەڵەیە.

News Code 26509

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =