گرانترین خانووی جیهان لە تاران/کەلو پەلی ئەم خانووە نرخیان نییە

بوونی شمەکی کۆن و تایبەتی لە ماڵە مۆزەخانەی موقەدەم بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەو بینا مێژووییە لە دەیەی ٤٠ی هەتاوی بە گرنترین خانووی جیهان ناوی لێ ببرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێک لە گرانترین خانووەکانی جیهان لە ئێران و لە شاری تاران هەڵکەوتووە؛ خانوویەکی نە زۆر گەورە و نە خاوەن ئیمکانات و کەرەسەی تایبەتی. بەڵکوو تەنیا بە هۆی بوونی شمەکی کەونارایی لە نژیارڤانیی ئەو بینایە لە واترێکی پرۆفیسۆر پۆپ بە گرانترین بینای جیهان لە دەیەی ٤٠ی هەتاوی ناوی لێ براوە.

ئەم خانووە هی مامۆستایەکی بیرگەشی زانکۆی تاران بە ناوی موحسن موقەدەم کوڕی ئێحتسابولمولکی شارەوانی سەردەمی ناسرئەدین شای قاجر بووە و بە هۆی حەز و گیرۆدەیی خاوەن ماڵ بە کۆنینەناسی و ئاسەوارە مێژووییەکان، هەوڵی داوە ئاسەوارە دزراوە و فرێ دراوەکان کۆ کاتەوە و لە جێ جێی بنیای خانووەکدا بە کاری بێنێتەوە و لەو رێگە وێرای پاراستنی ئەو ئاسەوارانە، نمانەیەکی تایبەتیی لە خانووی مێژوویی ئێرانی ئاراستە کردووە. بێ گومان مامۆستا موقەدەم یەکێکە لە یەکەمین کۆنینەناسانی ئێرانی و توێژەرانی مەیدانی لە شوێنەوارە مێژووییەکان.

ماڵە مۆزەخانەی موقەدەم دەوڵەمەندە بە هونەرگەلی باخەوانی ئێرانی و ژاپۆنی تا نژیارڤانی بیانی و قەجەری کە دیوارەکانی بە کاشیگەلی مێژوویی دێرین و نوێ ڕازاندراوەتەوە.

لە حەوشەکەیشی ئاوێکی ڕوون بە حەوز و کەناردا تا بەر حەسار ڕادەخوشێ و پەردەیەک لە پەردەکانی بەهەشت و فیردەوس بیر دەهێنێتەوە؛ پەردەیەک کە بە سەدەف و گوێکەماسی ڕازاندراوەتەوە و مامۆستا موقدەم هەموویانی وردبینانە لە پەنای یەک چنیون. وەک چۆن کاشییەکانی لە جێ جێی مێژوو کۆکردووە و گێڕانەوەیەکی بە کاشی و دیوارەکانی بەخشیوە.

لە ناوەوەش لە پەنای ئەم نەخش و نیگارە، کۆمەڵێک شمەکی بە نرخی وەک کۆتاڵ و قەڵمەدان و ... کە بەشێکیان بە دیاری ئاراستەی مامۆستا کراوە، سەرنج ڕاکێشن و کەشێکی مۆزەخانەیی بەم بینا و عیمارەتە بەخشیوە و خوێندکارانێکی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە هەتا لە بیرمان نەچێت لە شەقامی ئیمام خومەینی تاران بینایەکی لێیە کە سەردەمانێک گرانترین خانووی جیهان بووە.

News Code 26507

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =