بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود سادقی، پەرلەمانتاری سەر بە فراکسیۆنی ئۆمید لە مەجلیسی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: پێشنیار دەکەم سەربازانی ناو کۆپاپۆڕی Abrahan lincon ی ئەمریکا لە کەنداوی فارس، جارێک وشەی Operation Eagle Ciaw سێرچ بکەن.
نوێنەری تاران هەروەها لەو تویتەدا چەندین وێنەی لە کۆپتەر و سەربازە سووتاوەکانی ئەمریکا لە تەبەسی بڵاو کردووەتەوە.
شیاوی ئاماژەیە لە ۵ ی گوڵانی دوو ساڵ پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران ۶ فڕۆکە و ۸ باڵەفڕی ئەمریکایی بۆ ئازادی ۵۳ بەبارمتەگیراو لە تاران هاتنە بیابانی تەبەس کە هەموو فڕۆکە و باڵەفڕەکان بە هۆی کێشەی تەکنیکی و زریانی خاک و خۆڵەوە تێکشکان و ۴ باڵەفڕ و ۸ سەربازی ئەمریکایی سووتاون.

Your Comment