حەقی ئۆیغور، جێگری ناوەندی توێژینەوە لە پرسەکانی ئێران لە ئەنقەرە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵنێری مێهر باسی لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ سیفر کردنی فرۆشتنی نەوتی ئێران و کاریگەریی ئەو گەمارۆ و سزایانەی سەر ئێران لەسەر ئابووری تورکیا و کەرتی نەوتی ئەم وڵاتە کردووە.
ئۆیغور لە وڵامی پرسیارێکی هەواڵنێری مێهر سەبارەت بەوەی کە گەلۆ تورکیا لەژێر گوشارەکانی دەوڵەتی ئەمریکا ناچاردەبێت بەوەی کە نەوت لە ئێران نەکڕێت، وتی:
بێ گومان تورکیا بەردەوام دەبێت لە کڕینی نەوت لە ئێران، چونکوو هەر بەو چەشنەی چاووش ئۆغڵۆ وتی: بە هۆی کێشەی تەکنیکی لە کورت ماوەدا ناتوانین جێگرەوە بۆ نەوتی ئێران دەستەبەر بکەین.
وتیشی: ئەنقەرە و واشنتۆن لەسەر هەندێ بابەتی وەک ئێس ۴۰۰، پرسی فەلەستین، سەرچاوەکانی وزە لە مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵاتی و گەمارۆکانی سەر ئێران کێشەیان هەیە و پێم وایە لە سەر ڕێژەی کڕینی نەوتی پێویستی تورکیا لە ئێران دواتر دانوستان بکەن و ڕێژەکەی دیاری بکەن.
ئەم کارناسە شرۆڤەکارە ئاماژەشی بە کاریگەرییەکانی سزادانی ئێران لە لایەن ئەمریکا دا و وتی: تورکیا پێیوایە کە گەمارۆکان ڕەنگە ببێتە هۆی ناپاوەجێی ئێران و هەروەها ناوچەکە و لە لایەکی دیکەوە ئەم نیگەرانیە هەیە کە ڕوانگەی زایۆنی خوازی ترامپ قەیرانی نوێ دروست دەکات.
ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەگەر تاران و ئەنقەرە لە دۆخی ئێستادا ڕوانگەی نزیکتریان لەسەر هەندێ پرسی وەک عێراق و سووریا هەبێت یەکگرتوویی لە ناوچەکە زیاتر دەبیت و هەڕەشەی بیانی کەمتر کاریگەریی دادەنێت.
Your Comment