پێم خۆشە بەرپرسانی ئێرانی تەلەفۆنم بۆ بکەن

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە پێم خۆشە بەرپرسانی ئێرانی پێوەندیم پێوە بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە حەزی خۆی بۆ پێوەندی بەرپرسانی ئێرانی لە گەڵ ناوبراو قسەی کرد.

ترامپ بە ئاماژە بە دانوستانەکانی جان کری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە گەڵ هاوتا ئێرانییەکەی پاگەندەی کرد کە گوایە کری داوای لە ئێرانییەکان کردووە کە لە گەڵی پێوەندی نەگرن.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها کریی بە بۆنەی لەبەرچاو نەگرتنی یاسای لوگان سەرکوت کرد و وتی کە ئەبێ بەو بۆنەوە لە لایەن دادگاوە شوێنگیری بکرێت.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد: ئەگەر تاران بیەوێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ کۆتایی هێنان بە بەرنامەی ناڤۆکی خۆی داواکاری بکات، پێشوازی دەکەین لە گفتوگۆ .

بە پاگەندەی ترامپ تەنیا کارێک کە ئێران ئەبێ ئەنجامی بدات ئەوەیە کە دابنیشێت و سەبارەت بە ڕێککەوتنی نوێ لە گەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بکات.

News Code 26427

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =