بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وێرای نرخاندنی هەڵوێستی مەجلیس لە پاڵپشتی کردنی سوپا لە بەرامبەر تۆمەتی دەستەوەستانانەی ئەمریکا لەو ناوەندە پیرۆزە، ڕایگەیاند: پێداگرین لەوەی کە ئاڵای سەرکەوتن لە سەر لووتکە بەرزەکانی جیهان هەڵدەین و دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی بە شکست و چارەنووسی لە بننەهاتوو تا گوڕستانی مێژوو بەڕێ کەین.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لەو پەیامەدا کە لە لایەن ئەکبەر ڕەنجبەر زادە ئەندامی لیژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس لە دانیشتنی کراوەی ئەوڕۆی مەجلیس خوێندرایەوە، جەختی لەوەش کردووە: بە سەرکەوتنی خودایی و بەڵێنە ڕاست و دروستەکانی متمانەمان هەیە کە لە هەنگاوی دووهەمی شۆڕشی شکۆمەندی شارستانییەتی ئیسلامی چاوانی رۆژهەڵات و رۆژائاوا پێکەوە دەدوورێتەوە؛ ئێرانی خۆشەویستی ئیسلامیمان سەربەرزتر لە هەموو کاتی دیکە وەک هەتاوی عالەمگر لە میانەی ئاسمانی پێشکەوتن و مەزنایەتی جیهان دەدرەوشێتەوە و ئێمە تا سەرکەوتنی دواجار لە مەیدانی جیهان و شەهادەتدا دەمێنینەوە.
Your Comment