بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری کوردستان بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: ئەو نیشانە برێندێکی جیهانییە و لەوە بە دوا هونەری ناسک کاریی کوردستان بەهرەمەند دەبێ لە یاساگەلی پاڵپشتیی خاوەنداریی مەعنەوی جیهانی.
سەید موحسن عەلەوی بە ئاماژە بە هەنگاوە هەڵگیراوەکان لەو بوارەدا وتیشی: دۆسیەی تۆماری جیهانی نیشانەی جوگرافیایی نێونەتەوەیی ناسک کاریی سنە لە ساڵی ٩٧ی هەتاوییەوە لە لایەن ئیدارەی گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری کوردستان ئامادە کراوە و خراوەتە رۆژەڤەوە.
ناوبراو سەبارەت بە نیشانە جوگرافیایی نێونەتەوەیی ڕوونی کردەوە: ئەو نیشانە بە کاڵاگەلێک دەدرێت کە لە ناوچەیەکی جوگرافیی تایبەتی بەرهەم دێت و کوالیتی و ناوبانگی بەو ناوچەیە بەستراوەتەوە و هاوکات دەبێتە مایەی بەرجستە بوونی نەریت و لێهاتوویی بەرهەم هێنانی لەو جوگرافیایە.
هونەری ناسک کاری بە ڕووکەش کردنی گەڵاڵە و نەخشگەلێک دەوترێت کە لە سەر داری جەنگەڵی دادەڕێژرێت و زیاتر لە یەک سەدە و نیوە هونەرمەندانی شاری سنە لەو بوارەدا چالاکن و بە وتەی مامۆستایانی هونەری ناسک کاری، مامۆستا نیعمەتوڵڵا نێعمەتیان بنیاتنەری ئەو هونەرە لە شاری سنە بووە.
تەختەنەرد، گۆچان، جانتای ژنان، کورسی قورئان، میزی شەترەنج، قەڵەمدان، قاپی وێنە، قوتووی خشڵ و جەواهیر، تەپڵەک و جێ جگەرە، ڕوو میزی، خشلی وەک ملوانکە، ئەنگوستیلە و ... بەشێکن لە بەرهەمەکانی هونەری ناسک کارانی سنەیی.
بۆچوونی ئێوە