مەترسی پێکادانی بەردە ئاسمانییەکان لە گەڵ زەوی ڕاستە

بە وتەی بەرپرسی ناسا مەترسی پێکدادانی گۆیەکان لە گەڵ زوەین جیدیە و لەم پێوەندیەدا ئەو ڕێکخراوە خەریکی بینین و شوێنگیری ئەو گۆیانەن کە ٤٥٩ پێ یا زیاترن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، جیم بریدنستاین بەرپرسی ناسا پێی وایە ئەگەری تێکهەڵچوونی مەرگ هێنەری گۆیەک لە گەڵ زەوی جیدی تر لە ئەوە بێت کە لە فیلمە خەیاڵییەکاندا دەبینرێت.

بریدنستاین کە لە کۆنفڕانسی ٢٠١٩ Planetary Defense Conference لە واشنتۆنقسەی دەکرد لەم بارەوە وتی: ئەبێ دڵنیا ببینەوە خەڵک بە تواوەتی تێدەگەن ئەمە چیرۆكێکی ساختە و فیلمێکی زانستی خەیاڵی نییە. بەڵکوو پێوەندی بە پاراستنی گۆیەکەوەیە کە ئێستا تێیدا ژیان دەکەن.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی کردە Chelyabinsk Event وەکوو شایەتێک لە جیدی بوونی مەترسی ئاوەها ڕووداێک. لە ئەو ڕووداوە لە فێڤریەی ٢٠١٣ ی زایینی نێزەکێک لە باشووری کوێستانی ئۆراڵ داکەوت. ئەمە گەورەترین نێزەکێک بوو کە لە ماوەی سەدەیەکدا لە زەویی دابێت.

زیاتر لە ١٦٠٠ کەس لە ئەو ڕووداوە بریندار بوون و هەروەها ئاوا دەخەمڵێندرێت کە شەپۆلەکانی بەجێماو لە ئەو تەقینەوە ٢٠ جار بەهێزتر لە بوردمانی ناڤۆکی هیرۆشمیا بووە.

هەر چەند کە وا دەخەمڵێندرێت ئاوەها رووداوێک هەر ٦٠ ساڵ یەک جار ڕوو دەدات بەڵام  برینستاین ئاماژەی کرد لە ماوەی ١٠٠ ساڵی دواییدا ٣ جار ڕووی داوە.

News Code 26348

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =