بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی ئەسۆشەیتێد پرێس، بەرپرسێکی ئەمریکی وتی: واشنتۆن ٥ چالاکی لە ٧ چالاکی ناڤۆکی ئێران کە پێوەندیدارە بە هاوکاری ناڤۆکی ڕووسیا و ئێران سزا نادات .
بەم پێیە ئەو بەری کردنانە کە شەممە کۆتایی دەهات، لە ٤٥ تا ٩٠ ڕۆژ درێژ کراونەتەوە.
ئەو کارە دەبێتە هۆی ئەوەی کە چالاکییەکان لە ناوەندی ناڤۆکی ئێران بە بێ سزا لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە شوێنگیری بکرێت.
بە وتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وزەخانەی ناڤۆکی بووشێهر، ناوەندی پیتاندنی فۆردۆ، دامەزراوەی ناڤۆکی ئەراک و ڕاکتۆری لێکۆڵینەوەیی تاران لە ئەو ناوەندانەن.
Your Comment