بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: فرە چەشن کردنی هاوردەی نەوتی بۆ تورکیا کارێکی ئاسان نییە.
ناوبراو ئەو لێدوانەی لە کاردنەوە بە هەڕەشەی ئەمریکا سەبارەت بە درێژەنەدان بە بە مۆڵەتی بەری کران لە گەمارۆی نەوتیی ئێران کە لەوڕۆوە ١٢ی گوڵان دەست پێدەکات، ئاراستە کرد.
چاوش ئۆغڵۆ جەختی کرد: پاڵاوگەکانی تورکیا بۆ نەوتی وڵاتانی دیکە (جگە لە ئێران) گونجاو نییە و واشنتۆن دەبێ بە بڕیاری خۆی بۆ قەدەغەی کڕینی نەوت لە ئێراندا بچێتەوە.
شایانی باسە واشنتۆن ماوەیەک لەوە پێش لە پێناو داسەپاندنی گوشاری زیاتر لە سەر ئێران ئیدعای کرد کە چیتر مۆڵەتی بەری کرانی ٦ وڵاتی بەرچاوی کڕیاری نەوتی ئێران لە گەمارۆ نەوتییەکان درێژە پێ نادرێت.
Your Comment