پرۆفیسۆر مارووین زۆنیس مامۆستای ئابووریی سیاسی زانکۆی شیکاگۆ سەبارەت بە شەرعییەتی بڕیاری دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بە تیرۆریست ڕاگەیاندنی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هۆکارەکانی ئەو هەڵوێستە سەرسووڕهێنەرە، بە هەواڵنێری ئاژانسی مێهر ڕاگەیاند: بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە پێی پێشنیار و ئامۆگاریی ڕاوێژکارانی ڕادیکاڵی بە تایبەت جان بۆڵتۆن گیراوەتە بەر.
مامۆستای ئابووریی سیاسی زانکۆی شیکاگۆ بیری هێنایەوە: بۆڵتۆن دەیەوێت نیزامی ئێران بڕووخێنێت و ئەو گەمارۆ نوێیانە بۆ دابەزاندنی سەرکەوتنی بازرگانی و ئەو سەرچاوانەیە کە سوپای پاسداران بەهرەیان لێ دەبات.
زۆنیس لە درێژەدا وتی: ئەو بڕیارە هەروەها سەرچاوە لە لایەنگرانی ئۆنجلیکاڵی ئەو کە بە دوای بەهێز کردنی ئیسرائیل بۆ هاتنەوەی "مەسیح"ن، دەگرێت. هەروەها پەیوەندیی بە ئیسرائیل و عەرەبستان کە ئەمریکا دوژمنی دوژمنەکەیانە، هەیە و هیچ دەروەستی بە یاساگەلی نێودەوڵەتییەوە نییە.
ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کرد: ئەو هەڵوێستەی ترامپ لە هەمان کاتدا دەرەوەستی بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە هەیە کە ترامپ یەکێکە لە بەربژێرانی.
Your Comment