بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە نەشرە، موحەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ مەولوود چاوش ئەغڵوو هاوتا تورکیاییەکەی خۆی لە بەغدا وتی: ئێمە هەرگیز ئیزن نادەین لە خاکی عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر تورکیا و دژی هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێکی سەربازین کە لە خاکی عێراقەوە بۆ خەسار بە تورکیا ئەنجام ببێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لە دەستپێشخەری ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ناردنی نوێنەری عێراق بۆ چارەسەری پرسی ئاوەکان پێشوازی دەکەین.
موحەمەد عەلی کەریم لە بەشێکی تر لە قسەکانی وتی: لە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە هەروەها پرۆسەی ئاوەدان کردنەوەی عێراق پاش داعش و هەروەها کردنەوەی رێڕەوە سنوورییەکان و پەرە سەندنی پێوەندی بازرگانی لە گەڵ تورکیامان لێک دایەوە.
بۆچوونی ئێوە