بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، سەرچاوەیەکی عێراقی پلانی ئەبووبەکر بەغدادی بۆ گەیشتنە عێراق و خۆشاردنەوەی لەو وڵاتەی ئاشکرا کرد.
ئەو سەرچاوەیە وتی: بەغدادی ماوەیەک لەوە پێش دەیەویست خۆی بگەیێنێتە عێراق، بەڵام بەرەوڕووی لەمپەری گەورەی ئەمنیی سەر سنووری عێراق و سووریا بووەوە. ئەو ئێستا لە چیای ئەبوو ڕەجمین لە تەدمەری سووریایە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: تاقمێکی زۆر کەم لە گەڵ بەغدادی ماونەتەوە و ئەوانیش لە نزیکان و هاووڵاتیانی سعوودی، توونسی و عێراقین.
سەرچاوەکە بە ئاماژە بەوەی ئەو زانیاریانەی لە کەسێکی دەستگیر کراوەی نزیک بە بەغدادی وەرگیراوە، جەختی لەوەش کرد: هۆی پلانی بەغدادی بۆ خۆگەیاندنە عێراق کەم بوونەوەی لایەنگران و پاڵپشتانی لە سووریا بووە.
Your Comment