بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید غەریب سەجادی بە ئاماژە بەوەی کە بە پێی بەڵگە مێژووییەکان رۆژی ٦ی گوڵان بە ناوی رۆژی سنە تۆمار کراوە، ڕایگەیاند: تۆمارکرانی رۆژی سنە لە ڕۆژ ژمێری ناوچەیی ڕووداوێکی گرینگە لە مێژوو و فەرهەنگی کوردستاندا.
ڕاشیگەیاند: لە چەند ساڵ لەوە پێشەوە پێشنیارگەلێک لە لایەن کۆمەڵگەی فەرهەنگی و لایەنگرانی مێژووی شاری سنە سەبارەت بە تۆمارکرانی رۆژێک بە ناوی رۆژی سنە ئاراستە کرا کە لە ئەنجامدا بە پلان داڕشتن و بەڕێوەچوونی چەندین دانیشتن بە ئامادەبوونی خاوەن بیران و کارناسانی شارسازی و لێکدانەوەگەلی پێویست، رۆژی ٦ گوڵان بۆ ئەو مەبەستە دیاری کرا.
سەرۆکی شۆڕای ئیسلامی شاری سنە لە درێژەدا وتی: بۆ بەرزنرخاندنی رۆژی سنە کۆمەڵێک پرۆگرامی جۆراوجۆر لە لایەن شۆڕا، شارەوانی و ئەنجومەنە جەماوەرییەکان پێشبینی کراوە کە گرینگترینیان دابەستنی وێنە کەسایەتییە ناسراوە، مێژوویی و فەرهەنگییەکانی کورد لە هەندێک لە شەقامەکانی ئەم شارەیە.
سەجادی کرانەوەی پیشانگا لە عیمارەتی خوسرەوئاوای سنەی بە یەکێک لە پرۆگرامەکانی دیکەی ئەو رۆژە ڕاگەیاند و وتیشی: ئەو پیشانگایە پێکهاتووە لە تابلۆوێنەی دیمەنە جۆراوجۆرەکان، بینا مێژووییەکان، دەستنووسە مێژوویی و ئیدارییەکانی شارەوانی لە ٨٠ ساڵی ڕابردووەوە و هەروەها پیشانگایەک بۆ کەرەسەی پیشە کۆنەکان، پیشەی دەستی، خۆراکی نەریتی و سەردیسی بلیمەتان و ناودارانی سنە ئاراستە دەکرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی پرۆگرامەکانی وتاردانی مامۆستایان و ناوداران، مۆسیقای کوردی، نمایشی فیلمی بەڵگەیی و تیزێری سنە، وۆرکشۆپی لێکدانەوەی بیناسازی و نژیارڤانیی شاری سنە، ڕایگەیاند: هاوکات لە پەنای ئەو پرۆگرامانە، خەڵکی شایەدی پرۆگرامگەلێکی دیکەی وەک کۆبوونەوەی شێعر و وێژەی کوردی، ڕازاندنەوە و یاریی تیشک لە جەنگەل و بناری ئاویەر، پیست و گەمەی ئۆتۆمبیل و پیاسە بنەماڵەیی لە مەیدانی حەوت ئاسیاو بەرەو پارکی منداڵ دەبن.
Your Comment