هەڵسوکەوتەکانی ئەمریکا لە چەتەی سەر ملە خراپترە

وەزیری دەرەوەی ئێران کە بە مەبەستی بەشداریكردنی لە كۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیۆیۆرکە، وتی: "هەڵسوكەوتەكانی ئەمریكا لە چەتە رێگرەكانی سەر ملە خراپترە".

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە شاری نیویۆرك لە  کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاماژە بە هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی کڕینی نەوتی ئێران بۆ هەندێ وڵات، لە لایەن ئەمریکاوە، وتی: ئەمریکا پۆلیسی جیهان نییە کە بەری بوون بە هەندێ ولات بدات یان بەری بوونیان هەڵوەشێنێتەوە.

 وتیشی: هەڵسوکەوتەکانی ئەمریکا خراپترە لە چەتە رێگرەكان، لانی کەم چەتەکان داوا لە كەسانی دیكە ناكەن تا لەگەڵیان بن و لە كارەكانیان هاوبەشیان بكەن، بەڵام ئەمریكا نەك تەنها كەسانی دیكە ناچاردەكات، بەڵكوو هەڕەشەیان لێدەكات ئەگەر لەگەڵی نەبن سزا دەیانگرێتەوە.

زەریف لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە داخوازی ئەمریکا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند: ئەمریكا جێ متمانە پێکردن نییە و سەلماندویەتی هیچ بایەخێك بە یاسا نێودەوڵەتیەكان نادات و تەنانەت بایەخ بەو بڕیارانەش نادات كە پێشتر خۆی قبووڵی کردوون.

 وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: گرووپێکی بچووک لە زایۆنییەکان کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی ئەمریکایان کردووە.

ڕاشیگەیاند کە ترامپ خۆی خزاندووەتە یاریەکی زۆر مەترسیداری ئیسرائیل و نتانیاهۆ لە ناوچەکە و بە داخەوە ئەمەش زۆر جێگای مەترسیە.

News Code 26203

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =