ئامانجی ئەمریکا لە گەمارۆکان گۆڕاندنی دەسەڵاتی ئێرانە

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە سەپاندنی گەمارۆ نەوتییەکان بە دوای گۆڕاندنی دەسەڵاتی ئێرانەوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕیانووستی، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە چوونە دەروەی لە بەرجام، لە هەوڵدایە تا سەرەڕۆییە ژێئۆپۆلیتییەکانی خۆی بەدی بهێنێت و مسکۆ تەواوی هێزی خۆی دەخاتە گڕ تا بەڕێوە چوونی ڕاستەقینەوەی ئەو ڕێککەوتنە دەستەبەر بکات.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە: واشنتۆن، چی دیکە ئەو ڕاستییە کە ئەوان دەیانەوێت ئیرادەی خۆیان بە سەر جیها بسەپێنن، ناشاردرێتەوە. بە بۆنەی هەڕەشەی ئەمریکاوە هەموو وڵاتەکان لە هەوڵدان تا لە مانگی مەییەوە کڕینی نەوتی خۆیان لە ئێران ڕابگرن.

هەروەها ئاماژەش دراوە: ئەو کارە بە مەبەستی بێ بەری کردنی ئێران لە داهاتی نەوت و لاواز کردنەوەی ئابووریەتی، چنکوو سیاسەتی سەربەخۆی تاران جارێکی تر ئازاری ئەمریکای داوە، چونکوو سیاسەتەکانی ئێران ڕێگری دەکات لە دەسەڵاتی تەواوی ئەمریکا بە سەر ناوچەیەکی گرینگ واتا ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: سەرەڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی کە تاران ڕێک تەواوی یاساکانی بەرجامی پاراستووە، واشنتۆن بە شێوەی نایاسایی ئەو وڵاتە بە چێ کردنی نهێنی مووشەکی ناڤۆکی تۆمەتبار دەکات.

شیاوی باسە کە ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای مانگی مەییەوە تەواوی بەری کردنەکان لە بواری کڕینی نەوتی ئێران، هەڵدەوەشێنەوە.

News Code 26192

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =