هەڕەشەکانی کارداری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا قبووڵ ناکرێت

نوێنەری هاوپەیمانی فەتح کاردانەوەی توندی بە لێدوانە دەستێوەردەرانەکان و هەڕەشەکانی کارداری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، قەسی عەباس نوێنەری هاوپەیمانی فەتح وتی: قسەکانی کارداری باڵوێزخانەی ئەمریکا، باج گیری لە پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئامانجی ڕێگری لە پەسەند کردنی یاسا یا بڕیاری لە سەر بوونی ئەمریکا لە عێراقە. ئەمریکا سەرپەرشتی عێراق نییە و دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی لە کاروباری عێراق قبووڵ نەکراوە و پێویستی بە هەنگاوی جیدی وەزارەتی دەرەوەی عێراقە.

عەباس جەختی کرد: ئە وکارە دەستێوەردانانە لە سەر چییەتی پێوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا کاریگەری دادەنێت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەبێ سەبارەت بە قسەکانی کارداری باڵوێزخانەی ئەمریکا شرۆڤە بدات.

ناوبراو داوای لە وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش کرد کە کارداری باڵوێزخانەی ئەمریکا بانگهێشت بکات و یادداشتی ناڕەزایەتی سەبارەت بە دەستێوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی عێراق ڕادەستی بکات.

شیاوی باسە کە جودی هود کارداری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە لیدوانێکدا وتبووی: لە شرۆڤە و کاردانەوە بە قسەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر چاوەدێری بە سەر ئێران لە رێگای خاکی عێراقەوە درۆ دراوە.

ناوبراو پاگەندەی کردبوو: بوونی ئێمە لە عێراق بە مەبەستی بەهێز کردنەوەی دەوڵەتی ئەو وڵاتە، تەواوی کردنی ڕەوتی شکستی داعش و هەروەها پەرەسەندنی هێزیان بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەل دەستێوەردانەکانی ئێرانە و دۆناڵد ترامپ لە پێوەندی لە گەڵ زەروورەتی چاوەدیری بە سەر ڕۆڵی نەرێنی ئێران لە ناوچەکە مافی هەبوو.

جوسی هود پاگەندەی کردبوو: ئێران بازاڕی عێراقی پڕ کردووە لە کاڵاکانی خۆی و وەرزێرانی عێراقیی بێکار کردووە. ئێران کاڵاگەلێک بە ڕێژەی ٢٠ ملیار دۆلار دەنێرێتە عێراق لە حاڵێکدا کە عێراق هیچ هەنگاوێکی بەرانبەر نانێت. ئەمریکا لە ڕێگای بنەکانی خۆیەوە لە خاکی عێراق چاوەدێری دەبێت بە سەر ئێراندا.

ناوبراو لە پێوەندی لە گەڵ سەفەری حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق و بەراورد کردنی لە گەڵ سەفەری نهێنی ترامپ بۆ بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار وتی: ئەوانە چاوەدێری ئەمنیەتییە و ئەبێ بەکاریان بهێنین. هیچ کەس لە عێراق هەڕەشە لە سەرۆک کۆماری ئێران ناکات هەر بۆیە بە بێ تەند کردنەوەی باری ئەمنی هاتە عێراق.

News Code 26142

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =