بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلائەدین بروجێردی، سەرۆکی وەفدی نێردراوی ئێران بۆ کۆبوونەوەی بەغدا وتی: ئەمریکاییەکان تێگەیشتنی باش و دروستیان لە دۆخی ناوچەکە نییە و لە هەوڵی ئەوەدان کە بە دروست کردنی ئیتلافی دژە ئێرانی، ئەم وڵاتە گۆشەگیر بکەن.
وتیشی: ئێمە هێشتا لەگەڵ هزری داعشی و هۆکارەکانی سەرهەڵدانی داعش دەستەویەخەین. هێشتا هۆکارەکانی بانگهێشتنی داعش بۆ ناوچەکە هەیە. ئەمریکا لە ئێستادا بە دوای دروست کردنی هاوپەیمانی دژی ئێران بۆ گۆشگیر کردنی تاران لە ناوچەکەیە و بێ گومان بڕیارەکەی دژی سوپای پاسداران هیچ ئەنجامێکی نابێت.
جەختیشی کرد کە ئێران ئەمن ترین وڵاتی ناوچەکەیە و دەیەوێت دراوسێکانیشی پڕ لە ئاسایش و ئەمنیەت بن و ئێمە نابێت ڕێگە بدەین لەمە زیاتر ناوچەکە ئاڵۆز بێت.
لەبارەی بڕیاری ترامپ سەبارەت بە بەرزاییەکانی گوڵان، نوێنەری ئێران وتی: ئەمریکاییەکان تێگەیشتنی دروستیان لە ناوچەکە نییە و پشتیوانی لە زایۆنییەکان و دوژمنی لەگەڵ ئێران باشترین شایەت حاڵە بۆ ئەم بابەتە.
وتیشی: ئێمە دەبێ لە پێناو پاوەجێی جێگیر لە ناوچەکە هەوڵ بدەین و بەرژەوەندییە کاتییەکان پشت گوێ بخەین و بە دوای بەرژەوەندی درێژخایەنەوە بین.
ئەوەشی وت کە سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆڵی بەرچاوی لە شکست دانی تیرۆریزم لە عێراق و سووریا بوو . ئەمریکا و زایۆنیزم تیرۆریزمیان بۆ زەبردان لە گەلانی ناوچەکە دروست کرد بەڵام عێراقییەکان و مەرجەعیەت ئەو پیلانەیان شکست دا.
برووجێردی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا زیادی کرد: لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێراندا لافاو خەساری زۆر لە خەڵک دا و عێراقیەکان بە سوننە و شیعە و لە سەروویانەوە حەشدی شەعبی یارمەتی گەلی ئێرانیان دا.
Your Comment