کاردانەوەی داعش بە سووتانی کڵێسای نۆتردام لە پاریس

میدیایەکی سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعش بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئاگرکەوتنەوە لە کڵێسای نۆتردامی پاریس، نووسی: ئەمە سزای ئەو شوێنەیە کە کوفر بڵاو دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داعش پۆستەرێکی لە کڵێسای نۆتردام بڵاوکردووەتەوە کە لەسەر ئایەتی ۲۶ی سوورەی نەبا نووسراوە و بە زمانی فەڕەنسی لەسەری نووسراوە، دروست کردنی کڵێسای نۆتردام ساڵی ۱۱۶۳ دەستیپێکرد و ساڵی ۱۳۴۵ کۆتایی هات، ئێستا کاتی ماڵئاوایی لەم شوێنە کە کوفر بڵاو دەکاتەوە، گەیشتووە.

ماڵپەڕی ئەلمونتەسەر کە خۆی زمانحاڵی داعشە نووسیوتی ئەمە سزایە.

ئاگرکەوتنەوە لە کڵێسای نۆتردامی پاریس کە مێژوویەکی زیاتر لە ۸۵۰ ساڵەی هەیە یە حەوتە دوای بەڕێوەچوونی جەژنی پاکی مەسیحییەکان ڕوویدا و بووە هۆی خەسار لێکەوتنی قورس لەو بینا مێژووییە.

پێشتریش ئەم میدیا داعشییە خۆشحاڵی خۆی لە ڕوودانی هێرشە تیرۆریستییەکان لە فەڕەنسا ڕاگەیاندبوو.

News Code 26088

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =