بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژنێکی ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش لە کاتی هاتنی بۆ ناو خاکی ئێران لە سنووری بازرگان لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ویزاوە ناسێندرا و دەستبەسەر کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ناجا ڕایگەیاند: هێزەکانی پۆلیس لە سنوورەکانی ئێران بە هۆشیاری و وریایی تەواو ڕێگە نادەن تیرۆریستان دزە بکەنە ناو خاکی وڵات.
هیچ زانیاریەکی زیاتر لەسەر شوناسی ئەو ژنە داعشییە و ئامانجی بۆ هاتنە ناو ئێران بڵاونەبووەتەوە.
پۆلیس رایگەیاندووە دواتر زانیاری ورد لەوبارەوە رادەگەیێنێت.
Your Comment