دەستبەجێ قەرەبووی خەساری لافاو لێدراوەکان بکەنەوە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وڵامی داخوازییەکی سەرۆک کۆمار بۆ هەڵگرتنی پارە لە سندووقی گەشەی نەتەوەیی بۆ یارمەتی لافاو لێدراوەکان، جەختیان کردە سەر هەنگاو هەڵگرتنی خێرا ودەستبەجێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران  لە وڵامی داخوازیەکی سەرۆک کۆماردا وتیان: لە ڕێگای یاساوە خێرا هەموو کارێکی پێویست بکەن بۆ قەرەبووی خەسارەکانی لافاولێدراوەکان و ئەگەر پێویست بوو، مۆڵەتی وەرگرتنی پارە  لە سندووقی گەشەی نەتەوەیی دەدرێت.

 ڕێبەری لە وڵامی سەرۆک کۆماردا وتوویانە: دەبێ هەموو دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ پێوشوێنگیری و قەرەبووی خەسارە قورسەکانی لافاو بە تایبەتی ئەو خەسارەی لە جووتیاران کەوتووە، خێرا هەنگاو هەڵگرن و هەموو هەوڵەکان بخرێنە گەڕ.

جەختیشیان کردووە ئەگەر پێویست بوو پارە لە سندووقی گەشەی نەتەوەیی خەرج بکەن ڕێگە دەدرێت.

News Code 26029

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =