بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، یەحیا ڕەسوول وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند: ئەو فەرماندەییە ئۆپراسیۆنێکی هلی بڕنی لە چیای حەمرینی باکووری ڕۆژهەڵاتی عێراق ئەنجام داوە بۆ لەناوبردنی گرووپێکی چەکداری داعش.
ڕاشیگەیاند: لەو ئۆپراسیۆنەدا سەرکردەیەکی باڵای سەربازی داعس کە خۆی بە والی سەربازی لە چیای حەمرین دەزانی لەگەڵ سێ کەس لە جێگرەکانیدا کوژراون.
لەو ئۆپراسیۆنەدا سوپای عێراق بە بوردومانی ناوچەکە یارمەتی ئۆپراسیۆنەکەی داوە.
Your Comment