هێزە عێراقییەکان ٢٧ ژن و منداڵی ئێزدی بندەستی داعشیان وەرگرتەوە

وتەبێژی مێدیایی ئاسایشی عێراق جەختی کرد کە ژمارەیەکی تر لە ژنان و منداڵانی ئێزدی ئازاد کراوی دەستی داعش لە سووریا، ڕادەستی هێزەکانی وڵاتەکەی کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، سەرتیپ یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق ڕۆژی شەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی لەشکری ١٥ ی سوپای ئەو وڵاتە ٢٧ هاووڵاتی کوردی ئێزدی ئازاد کراوی دەستی تیرۆریستانی داعش بریتی لە ١٤ ژن و ١٣ منداڵیان وەرگرتووە.

سەرتیپ رەسووڵ وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە منداڵێکی خەڵکی شاری تورکمەن و مەسێحی نشینی تەلەعفەر لە باکووری پارێزگای نەینەوا لە باکووری ڕۆژاوای عێراقیش هاوڕێ لە گەڵ ژنان و ئەو منداڵە بووە، جەختی کرد کە ئیدارەی پۆلیسی بەشی سنونی لە شارستانی ئێزدی نشینی شەنگال لە باکووری ڕۆژاوای ئەو پارێزگا سنوورییە، ئەو ٢٨ ژن و منداڵەیان وەرگرتووە تا لە کۆتاییدا ئەوانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کردووە.

ئەمە لە حاڵێکدا کە ماڵپەڕێکی ئینترنتی ئێزدی ٢٤ژمارەی  ژن و منداڵە ڕادەست کراوەکانیان ٢٤ کەس ڕاگەیاندووە و وتوویە کە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو رادەستی بنەماڵەکانیان لە شەنگال دەکرێن.

ئەو ماڵپەڕە ئینترنتییە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەو کەسانە لە نێوان بنەماڵە تیرۆریستەکانی داعش لە کەمپی الهول لە پارێزگای کوردنشینی حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و بنەماڵە دەرچووەکان لە شارۆچکەی باغۆز لە دەڤەری پارێزگای سنووری دەیرەزوور لو ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە پاش ئازاد کردنیان لە لایەن هێزەکانی کورد-عەرەب ناسراو بە سوپای دیمۆکراتیکی سووریا دۆزرانەوە، جەختی کرد کە کوردی ئێزدی تریش لە نێوان بنەماڵەی داعشییەکان لە کەمپی الهول هەن و  هەوڵەکان بۆ ناسینەوەیان درێژەی دەبێت.

News Code 26019

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =