بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، عەید عەماش کەربولی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار جەختی کرد: ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش لە بیابانەکانی ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراق خۆی حەشار داوە.
کەربولی زیادی کرد: بەغدادی لە خاکی سووریا گەمارۆ درا و ناچار بوو بۆ شوێنێکی ئەمن هەڵبێت و بیابانی ئەنبار، نزیک ترین شوێنی ئەمنە بە خاکی سووریاوە.
پێشتریش پۆلیسی عێراق ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکە ئەمریکاییەکان هەزاران ڕاگەیێندراویان بە سەر شارەکانی ئەنباردا ڕژاندووە کە وێنەی ئەبووبەکر بەغدادی لەگەڵ بووە و تێدا هاتووە هەر کەس حەشارگەکەی ئاشکرا بکات، ۲۵ میلیۆن دۆلار پارە خەڵاتی دەباتەوە.
دەیان راگەیێندراوی وەک ئەمەش لە شارەکانی ژوور فوڕات و ناوچە بیابانییەکان و شارۆچکەکانی دەڤەری سنووری عێراق و سووریا، ئۆردۆن و عەرەبستان بڵاوکرایەوە.
Your Comment