بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، هەندێک سەرچاوە لە کشانەوە و هەڵاتنی هێزەکانی ئەمریکی لە هاوێری باکووریی ڕەقە بەرەو سنوورەکانی سووریا لە گەڵ عێراق هەواڵیان دا.
شایانی باسە کە ماوەیەک لەوە پێشیش سەرچاوەگەلی سووری لە هەڵاتنی سەربازانی تیرۆریستی ئەمریکی لە نیوەشەودا لە شاری تەبقا لە هاوێری باشووری پارێزگای ڕەقەی سووریا لە پاش سووتاندنی ئاڵای ئەمریکا لە ڕەقە هەواڵیان دابوو.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، تیرۆریستانی ئەمریکی کە پێکهاتبوون لە ٣٠ ئۆتۆمبیل لە شاری تەبقا بەرەو ناوەندی پارێزگای ڕەقە لە کشانەوە بوونە و هیزە کوردەکانی سووریای دیموکراتیکی ژێر پاڵپشتیی ئەمریکا، کارەبای شارۆچکە و گوندەکانی هاوێری رۆژئاوای شاری ڕەقەیان لە کاتی کشانەوەی تیرۆریستانی ئەمریکی کوژاندۆتەوە.
Your Comment