ئامانجی ئەمریکا لاواز کردنی سوپای پاسدارانە

نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئێران وتی: وڵاتەکەی بە دوای لاواز کردنی سوپا و دەسەڵاتی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە گفتوگۆیەکدا لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی بلۆمبرگ بە دووبارە کردنەوەی ئەو پاگەندە کە ئەگەر بڕواننە عێراق، سووریا، لوبنان، یەمەن یان بەحرەین، سوپای پاسدارانی ئێران لەوێ دەبینن، هەروەها ئەو پاگەندە دووپاتەیەی خۆی هێنایە ئاراوە کە ٦٠٣ هێزی ئەمریکی لە عێراق لە لایەن سوپای پاسدارانەوە کوژراون.

برایان هۆک ئەو پاگەندەیەشی هێنایە ئاراوە کە دەستبەریی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە بێ لاواز کردنەوەی سوپای پاسداران و دەسەڵاتی ئێران نامومکینە و واشنتۆن ئەو ئامانجە پەێرەو دەکات.

لە حاڵێکدا کە دەوڵەتی ترامپ لە کاتی چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە پاگەندەی بە سفر گەیاندنی فرۆشی نەوتی ئێرانیان هێناوەتە ئاراوە، بەڵام ئێستا هەناردە کردنی نەوتی ئێران بە کڕیارە گەورەکان هێشتا درێژەی هەیە. بەم حاڵەوە هۆک جارێکی تر ئەو پاگەندەیەی دووپات کردەوە کە ئەمریکا لە هەوڵدایە هەناردە کردنی نەوتی ئێران بگاتە سفر، چونکوو سەدا ٨٠ ی داهاتی ئێران لە فرۆشی نەوت دابین دەبێت.

بە وتەی برایان هۆک لە ساڵی ٢٠١٩ فرۆش زیاتر لە داواکاری دەبێت و ئەوەش دەرفەتێک بۆ گوشاری زیاتر بۆ سەر ئێران دەبێت.

سەرەڕای ئەوەی کە پێشتریش برایان هۆک لە درێژ نەکردنەوەی مۆڵەتی بەری کردنەوەکان بۆ کڕینی نەوت لە ئێران هەواڵی دابوو، بەڵام ناوبراو لە ئەو گفتوگۆیەدا بە پاشگەز بوونەوە لە قسەکانی خۆی ڕایگەیاند کە هێشتا بڕیارێک سەبارەت بە درێژ کردنەوەی مۆڵەت یان هەڵوەشاندنەوەیان نەدراوە و تا سێ هەفتەی دیکە بەکۆتایی ئەو بەری کردنانە بڕیاری پێویست لە لایەن ئەمریکاوە دەدرێت.

وتە دژە ئێرانییەکانی برایان هۆک چەند ڕۆژ پاش ئەوە هاتە ئاراوە کە دۆناڵ ترامپ لە بڕیارێکی بێ وێنەدا ڕایگەیاند کە هێزی سوپای پاسدارانی ئێران دەخاتە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە. تا ئێستا هیچ کامە لە ڕێبەرە سیاسییەکانی جیهان جگە لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و وەلیعەهدی عەرەبستان لە ئەو بڕیارەی ترامپ پێشوازیان نەکردووە.

News Code 25976

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =