ئەمریکا بەرپرسیارە لە هوموو پاشهاتەکانی ئەم سەربزێوییەی دژی سوپا

زەریف لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد کە ئەمریکا بەرپرسیاری پاشهاتی سەربزێوییەکان دژی سوپایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمد جەواد زەریف وەزیری دەروەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە بە هەوڵی نایاسایی و مەترسیداری دەوڵەتی بێ یاسایی ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە خستنی ناوی سوپای پاسداران، لقێکی فەرمی لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕیز ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەرەکییەکان، نووسی: کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی توندی ئەو کارە بێ بنەما و هاندەرانە، ئەوە بە کارێکی دوژمنانە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و مەترسیەکی گەورە بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەزانێت.

زەریف لە درێژەی ئەو نامە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئەو کارە هیچ کات پێشتر ئەنجام نەدراوە تەنانەت بۆ ئەو ڕژێمەی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە پێشتر گەمارۆ و هەوڵی تاک لایەنەی نایاسایی زۆری ئەنجام دابوو، پێشێل کاری ئاشکرای بنەەڕەتی مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوانە بەنڕەتی یەکسانی دەسەڵاتی دەوڵەتەکانە.

وەزیری دەرەوە وتیشی: ئەو کارە هاندەرانە ئاڵۆزییەکان دەگەیێنێتە ئاستی ڕووبەڕوو بوونەوەکان کە کۆنترۆڵ نەکراوە و مەترسی ڕووداوەکان کە پێشتریش لە گەڵ کێشەی زۆر بەرەوڕوو بوون، زیاد دەکاتەوە. ڕوونە ویلایەتە یەکگرتووەکان هاوڕێ لە گەڵ ئەوانەی کە بە شێوەی ئاشکرا بەشداری و کاریگەریان لە ئەو کارە قبووڵ کردووە و هەروەها دوو یا سێ دەوڵەتی هاوڕێی کە لە ئەو کارە پاڵپشتی دەکەن، تەواوی بەرپرسایەتی پاشهاتە مەترسیدارەکانی ئەو کارە سەربزێوانەیان لە ئەستۆیە.

‌وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەکەدا بۆ گۆترێشی نووسی: لە هەڵوێستی بەرانبەر ئەو کارە نایاسایی و ناژیرانەی ئەمریکا، کۆماری ئیسلامی ئێران دەوڵەتی ئەمریکا " دەوڵەتی پاڵپشتی تیرۆریزم‌" و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بەسنتکام و تەواوی هێزەکانی سەر ئەو ڕژێمە بە گرووپی تیرۆریستی ڕادەگەیێنێت. ئەو فەرماندەییە بەرپرسایەتیە بەڕێوە چوونی سیاسەتە تیرۆریستییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا دژی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بە کردنە ئامانجی بە ئەنقەستی خەڵکی سڤیل بۆ بەرەو پێش بردنی سیاسەتە دوژمنانەکانی ئەمریکای لە ئەستۆیە.

ئەو نامە بە زوویی وەکوو بەڵگەی کۆبوونەوەی گشتی و ئەنجومەنی ئاسایش تۆمار دەکرێت.

News Code 25969

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =