کوودەتای سەربازی لە سودان/ عومەر بەشیر دوور خرایەوە

سەرۆکی سودان دوورخرایەوە و گەشتی دەرەوەی وڵاتی لێ قەدەغەکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , زیاتر لە ١٠٠ سەرکردە و بەرپرسی پارتی دەسەڵاتداری سودان دەستگیرکروان و هەواڵی کوژرانی عەلی عوسمان جێگری سەرۆكی سودان هەیە.

تاوەکوو ئێستا بەهۆی خۆپیشاندانەکانی سوودان، ٢٢ کەس کوژراون، لەنێویاندا ٥ کەسیان سەربازن کە ویستوویانە بەرگری لە خۆپیشاندەران بکەن.

هاوکات فرۆکەخانەی خەرتوم بەرووی گەشتی ئاسمانیدا داخرا.
عومەر بەشیر، سەرۆکی لەکارخراوی سودان لە ساڵی ١٩٤٤ لەدایک بووە، لە ساڵی ١٩٨٩ کودەتای بەسەر حکوومەتی هەڵبژێردراوی وڵاتەکەیدا کرد و خۆی وەک سەرۆکی سوودان ناساند.
لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ بەرامبەر بە زیادکردنی باج لەسەر خۆراک و سوتەمەنی خۆپیشاندانەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سودان دەستیان پێکرد.
 وڵاتی سودان ٪٧٥ ئابوریەکەی لە ڕێگەی نەوتەوە بەرهەم دەهێنێت و لە ساڵی ٢٠١١ باشوری سودان سەربەخۆی لە سودان وەرگرت

News Code 25962

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =