کاردانەوەی جیهانی بە تیرۆریست ناوبردنی سوپای پاسداران

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەوڵێکی دوژمنانە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی خستە خشتەی تیرۆریزمەوە کە ئەو کارە کاردانەوەی زۆری بە دواوە بوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: ڕۆژی ڕابردوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەوڵێکی دوژمنانە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی خستە خشتەی تیرۆریزمەوە. ئەو کارە دوژمنانەی دەوڵەتی ئەمریکا لە گەڵ شەپۆلێک لە کاردانەوە جیهانییەکان بەرەوڕوو بووەتەوە.

هاوپەیمانی " اللقاء المشترک" یەمەن هەوڵی ئەمریکا دژی سوپای ئیدانە کرد

ئەو هاوپەیمانەییە ڕایگەیاند: ئەمریکا خۆی پاڵپشتی تیرۆریزمە و کارە تیرۆریستییەکان لە ڕێگای ئەلقاعیدە، داعش و گرووپە تەکفیرییەکانی تر ئەنجام دەدات.

ئەو هاوپەیمانییە لە بەیانییەی خۆیدا هێناویە: هەوڵی ئەمریکا دژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە درێژەی زنجیرە سیاسەتە دوژمنانەکانی واشنتۆن دژی تاران لە ساڵەکانی ڕابردوو، ئەنجام بووە.

پێشوازی وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان لە تیرۆریست ناولێبردنی سوپا

وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان بە ئاماژە بە خستنی ناوی سوپا لە خشتەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە لایەن واشنتۆنەوە پاگەندەی کرد: ئەوە هەوڵێکی ئەرێنی و کارامە لە درێژەی هەوڵ بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم دێتە ئەژمار.

بەرەی خەڵکی ئازادی فەلەستین: ئاکامی هەوڵی ئەمریکا دژی سوپا ئاگر تێبەردانی داگیرکارانە.

بەرەی خەڵکی ئازادی فەلەستین لە کاردانەوە بە هەوڵی دوژمنانەی ئەمریکا جەختی کرد کە ئەو کارەی ئەمریکا، قاشنتۆن لە رووبەڕوو داکەتەوە لە بەرانبەر لایەنە جیاوازەکانی بەرەی بەرخۆدان.

جیهادی ئیسلامی هەوڵی ئەمریکا دژی سوپای پاسدارانی بە توندی ئیدانە کرد

بەرەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بە تیرۆریست ڕاگەیاندنی سوپای پاسدران لە لایەن ئەمریکاوە کاردانەوە نواند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە بەیانییەیەکدا وێڕای ئیدانە کردنی هەوڵی ئەم دواییەی ئەمریکا لە تیرۆریست ناولێبردنی سوپای پاسداران جەختی کرد کە ئەمریکا خۆی پاڵپشتی سەرەکی تیرۆریزمە و سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە، ئاشتی لە جیهان دەخاتە مەترسییەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق هەوڵی ئەمریکا دژی سوپای ڕەت کردەوە

موحەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کرد کە وڵاتەکەی گەمارۆوە سەپێندراوەکانی ئەمریکا دژی ئێران قبووڵ ناکات.

حەکیم وتی: بەغدا گەمارۆوە تاک لایەنەکان دژی ئێران قبووڵ ناکات.

حزبوڵڵای عێراق: بەرخۆدانی لە پاڵ سوپای پاسداران دەوەستێت

جەعفەر حسێنی وتەبێژی سەربازی حزبوڵڵای عێراق چەند کاتژمێر پاش بە تیرۆریست ناولێبردنی سوپای پاسدارانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، وتی کە بەرخۆدانی عێراق لە پاڵ سوپای پاسداران دەوەستێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە بەرخۆدانی عێراق بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ هەرجۆرە گپڕانکارییەکی ڕووخێنەر لە ناوچەکە، لە پاڵ سوپای پاسداران دەوەستێت.

شینهوا: هەوڵی ئەمریکا دژی سوپا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێچراوتر دەکات

هەواڵدەری شینهوا لە کاردانەوە بە خستنی ناوی سوپا لە خشتەی ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەمریکا کە لە لایەن ترامپەوە لە بەیانییەیەکدا بڵاو بووەوە، ڕایگەیاند: بڕیاری ترامپ لە سەر خستنی ناو سوپا لە خشتەی تیرۆریستی دەبێتە هۆی خراپتر بوونی دۆخی ناوچەکە.

کاردانەوەی توندی دیمەشق بە بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا دژی سوپا

دیمەشق بە توندی بڕیاری دوژمنانەی دەوڵەتی ئەمریکا دژی سوپای پاسدارانی ئیدانە کرد و وەکوو دەست درێژی ئاشکرا بۆ سەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەسفی کرد.

سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: هەوڵی نابەرپرسانەی دەوڵەتی ئەمریکا لە درێژەی شەڕی ناڕاستەوخۆی ئەمریکا دژی ئێران و لە خزمەتی ڕژێمی زایۆنی و گەڵاڵەی ئیستعماری ڕۆژاوایی لە ناوچەکەیە.

پێشوازی ئالی خەڵیفە لە بڕیاری ترامپ دژی سوپای پاسداران

وەزارەتی دەروەی بەحرەین لە بڕیاری ئەمریکا لە خستنی ناوی سوپای پاسدارانی ئێران لە خشتەی گرووپە تیرۆریستییەکان پێشوازی کرد.

خۆشحاڵی نتانیاهۆ لە بڕیاری ترامپ دژی سوپای پاسداران

بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە شەوی هەڵبژاردنی زایۆنییەکان لە هەوڵێکدا بۆ بە دەستهێنانی دەنگی شارۆچکەنشینەکان لە بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر خستنی ناوی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕیزی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان پێشوازی کرد.

News Code 25949

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =