بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد ئەمیر ئابادی ئەندامی لیژنەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئەمڕۆ (سێ شەممە) لە پەراوێزی دانیشتنی کراوەی مەجلیس، نامەی نوێنەرانی مەجلیس بۆ رێبەری باڵای شۆڕش لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی داپەڕە ناژیرانە و بێ فیکرانەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران، ئاراستەی هەواڵنێران کرد.
لە نامەکەدا هاتووە: بەڕیزتان لە فەرموودە پڕبایەخەکانتان لە سەر مەزاری ئیمام ڕەزا (رخ) ڕەخنەتان گرت لە بڕیارنەدانی یاسایی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی هەمبەر بە داپەڕەکانی ئەمریکا، ئەو ڕەخنانە بە گیان و دڵەوە قبوول دەکەین و بەڵێن دەدەین کە منداڵانتان لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئەو کەمایەسییە قەرەبوو دەکەنەوە و بڕیاری یاسایی هاوسەنگی گەلی شۆڕسی ئیسلامی دەردەکەن.
Your Comment