عەبدولمەهدی هەوڵی نزیک‌کردنەوەی ئێران و عەرەبستان دەدات

سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی لە پلانی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە پێناو نزیک‌کردنەوەی تاران و ڕیاز لە میانەی سەفەری بۆ ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، سەرجاوەیەکی سیاسی عێراقی نزیک لە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە جەختی کرد کە عەبدولمەهدی بڕیارە لە میانەی سەفەری بۆ ئێران، پلانێک بۆ نزیک‌کردنەوەی ڕوانگەی ئێران و عەرەبستان ئاراستە بکات.

ناوبراو وتیشی: سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو سەفەرە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران و رێگەکانی تۆکمەکردنی ئەو پەیوەندیانە و جێبەجێ کردنی یادداشتگەلی هاوکاریی واژۆکراوە لە نێوان دوو وڵاتە گفتوگۆ دەکات.

سەرچاوە عێراقییەکە ئاماژەی بەوەش دا: پلانی باس کراوە لە کاتی سەفەری عادڵ عەبدولمەهدی بۆ میسر لە مانگی ڕابردوودا، دەستی پێکردووە و لە میانەی سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ عەرەبستان لە رۆژانی داهاتوودا چڕتر و ئامادەتر دەکرێت.

شایانی باسە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمرۆ بە سەرۆکایەتی وەفدێکی سیاسی و ئابووری گەیشتە تاران.

News Code 25891

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =